هاوسه‌ری پێشووی نامه‌یه‌كی دڵداری پڕ هه‌ست و سۆزی قه‌ره‌زاوی بڵاوده‌كاته‌وه
قه‌ره‌زاوی له نامه‌كه‌دا وه‌سفی جه‌سته‌ی مه‌عشووقه‌كه‌شی ده‌كات، هه‌ندێك ده‌ڵێن: "رۆمیۆ و جۆلێت له كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی‌دا"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سما بن قاده، هاوسه‌ری پێشووی شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی جیهان، له باره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی قه‌ره‌زاوی، كه باسی ئه‌وی كردووه رایگه‌یاند، قسه‌كانی په‌شۆكاوییان پێوه‌دیاره و هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی كردووه، كه پێویست به وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "شروقی"ی جه‌زائیر ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌سما، هه‌ندێك له قسه‌كانی شێخ ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ر له هاوسه‌رگیری به‌ڵێنم پێنه‌داوه كه جگه له‌و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێكی دیكه ناكه‌م".
هاوسه‌ری پێشووی قه‌ره‌زاوی، ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی شێخ بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌ر له هاوسه‌رگیری به ده‌ستوخه‌تی خۆی بۆی ره‌وانه كردووه و تێیدا، شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی بۆ ئه‌سما نووسیویه‌تی: "ئه‌وه یه‌كه‌م نامه‌یه كه به ده‌ست و قه‌ڵه‌می خۆمه ده‌ینووسم، ئه‌ی خۆشه‌ویستی گیان، هێوركه‌ره‌وه‌ی دڵ، بیبله‌ی چاوم، بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا راشكاوانه باس له‌و خۆشه‌ویستییه بكه‌م، كه به درێژایی پێنج ساڵ له ناخی خۆمدا شاردوومه‌ته‌وه".
شێخ قه‌ره‌زاوی له‌نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئایا ئه‌وه ته‌نها خۆشه‌ویستی مامۆستایه‌كه بۆ قوتابییه‌كه‌ی، یا خۆشه‌ویستی باوكێك بۆ كچه به‌سۆزه‌كه‌ی یاخود شتێكی جیاوازتر له‌وانه".
ده‌ستنووسه‌كه‌ی قه‌ره‌زاوی، كه به‌ر له هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌سما نووسیویه‌تی، هه‌ر به ته‌نها به وه‌سفی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی نه‌وه‌ستاوه و به‌ڵكو وه‌سفی شێوه و جه‌سته‌ی ئه‌سماش ده‌كات و نووسیه‌تی: "گه‌وره‌ترین ناو، شیرین‌ترین وێنه و جوانترین رووخسار، ناسكترین جه‌سته، پاكترین دڵ و سازگارترین ده‌نگ".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "ئێستا من له پێشنوێژی راده‌كه‌م، بیركردنه‌وه له تۆ تووشی هه‌ڵه‌م ده‌كات، له‌و نوێژانه‌ی بۆ نوێژه هه‌ڵه‌كان ده‌یكه‌م، له‌وێشدا هه‌ر هه‌ڵه ده‌كه‌م".
خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ
نامه‌كه‌ی قه‌ره‌زاوی، كه زیاتر له به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵای دڵی عاشقێك ده‌چێت، تێیدا هاتووه: "خۆشمده‌وێی به دڵ و به گیان، به هه‌موو عه‌قڵ و ده‌مارو خانه‌كانم، به‌ڵكو به‌هه‌موو گه‌ردیله‌یه‌كی جه‌سته‌م، هێنده‌م به‌سه كه ئه‌گه‌ر تۆ ده هێنده‌ی من خۆشه‌ویستیت هه‌بێت، هێشتا نا‌توانیت ركابه‌ری خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی من بكه‌ی، چونكه خۆشه‌ویستی من له‌پێشتر و قووڵتره سات له دوای سات زیاتر ده‌بێت".
ئه‌سما، ئه‌و قسانه‌ی قه‌ره‌زاوی ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه به‌ڵێنی پێدابێت، جگه له قه‌ره‌زاوی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێكی دیكه‌دا نه‌كات.
قه‌ره‌زاوی له نامه‌كه‌یدا، ئه‌وه وه‌بیر ئه‌سما ده‌هێنێته‌وه، كه له ساڵی 1984 له كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی بینیویه‌تی و پێیی گوتووه: "منیش كچێكم هه‌یه وه‌ك تۆ ناوی ئه‌سمایه، هه‌موو ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو بتوانم په‌یوه‌ندییه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ تۆدا بنیات بنێم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك كتێبه‌كانی خۆمم پێشكه‌ش كرد، له‌سه‌ر هه‌ندێكیان نووسیبووم بۆ كچی خۆشه‌ویستم و له‌سه‌ر هه‌ندێكیشیان نووسیم بۆ ئه‌سمای خۆشه‌ویست، من دواتر به قه‌ڵه‌م وشه‌ی (كچم) ره‌شكرده‌وه، به‌ڵام نازانم تۆ تێبینی ئه‌وه‌ت كردبوو، یان هه‌ر وه‌ك حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یرت كردبوو؟".
رای جیاواز
ئه‌و پرسه‌ی نێوان ئه‌سما و قه‌ره‌زاوی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێنا و را و رای جیاوازی لێكه‌وته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن: "به هیچ شێوه‌یه‌كی مافی هاوسه‌ری پێشووی قه‌ره‌زاوی نییه، نامه تایبه‌ته‌كانی نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه و ئه‌وه كارێكی نا ئه‌خلاقییه".
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك ده‌ڵێن: "ئێستا قه‌ره‌زاوی پێگه‌ی خۆی وه‌ك دیارترین زانای ئایینی ئیسلام له‌ده‌ستداوه، چونكه له نامه‌كاندا وه‌ك هه‌رزه‌كارێك نامه و نامه‌كاری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا كردووه".
