چه‌ند نهێنييه‌ك له‌باره‌ى نيمچه بازنه‌ى سه‌ر نينۆكه‌كان
له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌توانى بارى ته‌ندروستيت بزانيت
K24- هه‌ولێر
ئه‌م نيمچه بازنه سپييه‌ى كه له‌سه‌ر نينۆكه‌كاندا هه‌يه، به‌شێكى گرنگى پێكهاته‌ى نينۆكه و له‌و ريگه‌يه‌وه ده‌توانرێ بارى ته‌ندروستى مرۆڤه‌كان بزانرێت، بۆيه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێ ئازارى پێبگات.
دواى چه‌ندين توێژينه‌وه له‌لايه‌ن پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى، بۆيان ده‌ركه‌وتووه بوونى ئه‌م نيمچه بازنه‌يه‌ى سه‌ر نينۆكه‌كان، چه‌ندين نهێنى له‌باره‌ى ته‌ندروستى مرۆڤه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كات، بۆيه پێيان وايه ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێك ئه‌م نميچه بازنه‌يه‌ى له‌سه‌ر نينۆنه‌كه‌كانى نه‌بوو، پێويسته به‌زووترين كات سه‌ردانى پزيشك بكات، چونكه دووچارى نه‌خۆشى بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه، ده‌كرێت له‌رێگه‌ى گۆڕينى ره‌نگى ئه‌م نيمچه بازنه‌يه‌ى سه‌ر نينۆكه‌كان، حاڵه‌تى ته‌ندروستى مرۆڤ ئاشكرا بكرێت، ئه‌ميش به‌پێى جۆرى ره‌نگه‌كان نه‌خۆشييه‌كان ده‌ست نيشان ده‌كرێت.
پزيشكانى چين، پێيان وايه، ئه‌گه‌ر مرۆڤێك ئه‌م نيمچه بازنه‌يه‌ى له‌سه‌ر نينۆكه‌كان نه‌بوو، ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێ كه دووچارى كه‌م خوێنى بووه‌ته‌وه، ياخود ئه‌گه‌ر ره‌نگى شين بوو، ماناى وايه نه‌خۆشى شه‌كره‌ى هه‌يه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو سوور هه‌ڵگرابوو، ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌يه كه دووچارى نه‌خۆشييه‌ك هاتووه په‌يوه‌ندى به‌دڵييه‌وه هه‌يه، يان ئه‌گه‌ر ره‌نگى زه‌رد بوو، ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێتى كه تووشى نه‌خۆشى هه‌وكردنى پێست بووه.
ياخود ئه‌گه‌ر ئه‌م نيمچه بازنه‌يه بچووكتر بوو له قه‌باره‌ى ئاسايى خۆى، ئه‌مه ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێ كه گه‌ده‌ى كردارى هه‌رس باش ئه‌نجام نادات و جه‌سته‌ى ژه‌هراوى بووه.
سه‌رچاوه: ثقافة عالم من المعرفة