سهرۆك بارزانی: گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات

K24 - ههولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان كرد و بهگوێرهی راگهیهندراوهی بارهگای بارزانی، له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا " بە توندی ئیدانەی کردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سویدیەوە کرد".
ئهمڕۆ دووشهممه (6ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه: لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مارئیگناتیوس یوسفی سێیەم پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە ژمارەیەک لە مەترانە بەڕێزەکانی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
بارهگای بارزانی ئاماژهی بهوهكردووه، لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات و ئەو فەرھەنگەی بە سەرمایەیەکی گەورە بۆ گەلی کوردستان لە قەڵەم دا.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە توندی ئیدانەی کردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سویدیەوە کرا و بە کردەوەیەکی ناعەقلانی و تاکەکەسی وسفکرا و ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە رێز لە پیرۆزی و بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی بگیرێت.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لەو دیدارەدا پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان سوپاسی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ھاووڵاتیبوون و ئاشتی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و، داواشی کرد ئەو بنەما و پڕەنسیپانە قووڵتر بکرێن.
له كۆتایی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ھاوخەمی قووڵی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تورکیا و سوریا و چەند وڵاتی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوویداوە.
دهقی راگهیهندراوهكهی بارهگای بارزانی:
ڕۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مارئیگناتیوس یوسفی سێیەم پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە ژمارەیەک لە مەترانە بەڕێزەکانی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
لەو دیدارەدا پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان سوپاسی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ھاووڵاتیبوون و ئاشتی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و، داواشی کرد ئەو بنەما و پڕەنسیپانە قووڵتر بکرێن.
لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات و ئەو فەرھەنگەی بە سەرمایەیەکی گەورە بۆ گەلی کوردستان لە قەڵەم دا.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە توندی ئیدانەی کردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سویدیەوە کرا و بە کردەوەیەکی ناعەقلانی و تاکەکەسی وسفکرا و ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە ڕێز لە پیرۆزی و بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی بگیرێت.
بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ھاوخەمی قووڵی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تورکیا و سوریا و چەند وڵاتی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوویداوە.