ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی قه‌رزی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان

گه‌نمی جووتیاران
گه‌نمی جووتیاران

K24 – هه‌ولێر:

لە دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بە خەرجکردنی بڕی قەرزی شایستەدارییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 .

لەوباریەوە فارس عیسا سەرۆکی نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە کوردستان 24ی راگەیاند، بڕی پارەکە 272 ملیار و 26 ملیۆن دینارە و لە رێگای کۆمپانیای دانەێڵەی عێراقەوە لە رۆژانی داهاتوو خەرج دەکرێت.