رۆزی كه‌یڤ بۆ كوردستان24: بە پەرۆشین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە زووترین کاتدا
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له میدیای كوردی تیشك ده‌خاته چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی كوردستان24 له‌گه‌ڵ رۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هه‌رێمی كوردستان:
حاکم فەرهاد: زۆر زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەم بۆ ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ کوردستان24. بەخێربێن بۆ کوردستان. خۆشحاڵم کە دەبینم ئافرەتێک نوێنەرایەتی شانشینی یەکگرتوو دەکات. دووبارە سوپاس بۆ ئەم چاوپێکەوتنە و بەخێربێن بۆ کوردستان، و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین لە پۆستەکەت. حەزیش دەکەم ئەوەت پێ بڵێم کە خواردنی کوردی زۆر بەتام و چێژمان هەیە. هیوادارین چێژ لە خواردنەکانمان ببینی. زۆر سوپاست دەکەم، بەخێر بێیت.
رۆزی کەیڤ: زۆر سوپاستان دەکەم. شەرەفەمەندم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەم. من زۆر خۆشحاڵم کە یەکەمین خانمه کونسوڵی گشتی هەمیشەیی شانشینی یەکگرتووم لێرە. ئەوە شەڕەفێکی راستەقینەیە. لەوە باشتر ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەو دەرفەتەم هەیە کە بگەڕێم و ئەو خواردنانە بخۆم. خواردنەکان زۆرن و بەتامن، بە خۆشحاڵییەوە تاقیاندەکەمەوە.
حاکم فەرهاد: چاکە، پێویستە لە پرسیارە جدییەکانەوە دەستپێبکەین؟ باشە، با لە پرسیارە سیاسییەکانمانەوە دەستپێبکەین وەک باوە. بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە چەندین بۆنەدا باسیان لە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەولێر و لەندەن کردووە، وەک نێردەی نوێی وڵاتەکەت، چۆن ئەو پەیوەندییانە هەڵدەسەنگێنیت؟
رۆزی کەیڤ: پرسیارێکی زۆر باشە بۆ دەستپێکەکە، من پێموایه زۆر بە بەختم کە لە رۆڵێکدا دەستبەکاردەبم تێیدا، كه لەمه‌وپێش پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدار و بەهێز بووە، ئەمەش کارەکەم زۆر ئاسانتردەکات. چەندین سەردانی گرنگمان بینی لە ماوەی ساڵی رابردوودا کە ئەمەش دەرفەتێکی رەخساندووە بۆ دەستنیشانکردنی کارە لە پێشینە هاوبەشەکان. ئەوەش ئەرکی منه کە کاریان لەسەر بکەم و بەجێیان بگەیه‌نم.
حاکم فەرهاد: با ئەو پرسیارەت لێ بکەم. کارە لەپێشینەکانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان چین؟ ئەی کارە لە پێشینەکانی تۆ وەک کونسوڵی گشتی نوێ چین؟
رۆزی کەیڤ: سەرسام نابیت ئەگەر بڵێم کارە لە پێشینەکانی ئێمە لە چەندین بوارە وەک ئابووری، سیاسی، و مافەکانی مرۆڤ. من درێژەپێدەری ئەو کارانە دەبم کە دەستمان پێکردووە لە بابەتی چاکسازیی ئابووری، به‌دیجیتاڵکردن و پەروەردە، دڵنیام کە ئاگاداری زانکۆی لەندەنن لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵ پلانی هەیە کەمپی زانکۆکەی بکاتەوە، ئەمەش گرنگە.
ئێمە دەستمان کردووە بەدیالۆگ لەسەر کارە لە پێشینەکانی بابەتی مافی مرۆڤ. بۆیە زۆرشت هەیە بەیەکەوە کاری لەسەر بکەین.
حاکم فەرهاد: ئەم پرسیارە لەوانەیە تۆزێک هەستیار بێت. پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ماوەی رابردوودا پەیوەندییەکانیان گرژی بەخۆیەوە بینیەوە، ئایا بەریتانیا ئەم بابەتەی لەگەڵ هەردوولادا باسکردووە؟
رۆزی کەیڤ: بە دڵنیایەوە، تۆ دەزانی بەدەر لەو پەیوەندییە گرنگەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمانە، ئەوە بۆ ئێمە گرنگە کە پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکان هەبێت. پێم خۆشە ئەو هەلە بقۆزمەوە و سوپاسێکی زۆری سەرکردەکانی یەکێتی، پارتی، گۆڕان و نەوەی نوێ بکەم کە دەرفەتی ئەوەیان پێدام چاوم پێیان بکەوێت لە ماوەی ئەو چەند هەفتەیەی لێرەم لە هەرێمی کوردستان.
ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە لە پڕەنسیپە دیموکراسییەکاندا، هەر بۆیە بە پەرۆشین کە ببینین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بە زووترین کات بەرێوەبچن. ئەوەش یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت تا کارەکانی بە تەواوی ئەنجام بدات و خزمەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.
حاکم فەرهاد: چاکە، سوپاس. هەفتەی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد لە دژی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوه، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەم بڕیارە کاریگەری دەبێت لەسەر لێکتێگهیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆچوونی تۆ لەسەر ئەم بابەتە چییە؟
رۆزی کەیڤ: هەر وەک دیارە ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە، سەقامگیری ئابووری زۆر گرنگە بۆ هەر حکومەتێک بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکەکانی بەجێبگەیەنێت، وەک پێدانی مووچەی ئەوانەی کاری بۆ دەکەن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هەمووان.
لەو ماوە کەمەی کە من لێرەم، گوێبیستی هەندێک راپۆرت بووم بەم دواییانە کە بەرەوپێشچوون بەدیدەکرێت لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا. هیوادارام ئەم دانوستانە ئەرێنیانە بەردەوام بن و رێکەوتنێکی بەردەوام هەبێت لەسەر بوودجە، کە هەردوولا بە تەواوی بتوانن جێبەجێی بکەن.
حاکم فەرهاد: بەریتانیا چۆن پشتگیری لە پرۆسەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات؟ لە چ سێکتەرێك و بە چ شێوازێک؟
رۆزی کەیڤ: ئێمە خۆشحاڵین بە بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوەش گرنگە کە ئێمە دەتوانیین پشتیوان بین لە چەند بوارێک‌دا، چاکسازی ئابووری یەکێکە لە بوارەکان. ئێمە دەمانەوێت لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ژینگەی بازرگانی و پەرپێدانی کارسازی. هەروەها لە بابەتی بە دیجیتاڵکردن، ئێمە بەرنامەیەکمان لەگەڵ حکومەتدا هەیە چونکە ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ داهاتووی حکومەتەکان.
لە بابەتی پەروەردەش، ئێمە زۆر بە پەرۆشین بەردەوام بین لە بنیادنان لەسەر ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستمان هێناون لەگەڵ زانکۆی لەندەن و گەڕان بەدوای دەرفەتی تردا.
چاکسازی لە بواری ئاسایش‌دا یەکێکی دیكه‌یه لەو بابەتانەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان وەک ویلایه‌ته یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، هۆڵەندا و ئەڵمانیا کاری لەسەر دەکەین لە بابەتی ریفۆرم و پێشخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.
حاکم فەرهاد: با واز لە سیاسیەت بهێنین و بچینە سەر بابەتێکی دیكه کە گرنگە، ئەویش بابەتی ئابوورییە. پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان ئێستا لە چ ئاستێکدان؟ ئایا کۆمپانیا بەریتانییەکان ئارەزوویان هەیە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن؟ چەند کۆمپانیای بەریتانی ئێستا لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن؟
رۆزی کەیڤ: پەیوەندییە ئابووریەکان و فراوانكردنی بازرگانی زۆر زۆر گرنگە بۆ من، لە ماوەی کارەکەمدا لێرە. هەروەها ئەم بابەتە بۆ بەریتانیاش زۆر گرنگە. باوەڕم وایە بە نزیکەیی 200 کۆمپانیای بەریتانی، كاڵا بۆ هەرێمی کوردستان هەناردە دەکەن لە بوارەکانی پەروەردە، خواردن و خواردنەوە و ئۆتۆمبێل – ئێمە جاگوار و لاند رۆڤەرمان لێرە هەیە – هەروەها لە بابەتی تەندرووستی. بەڵام ئێمە مەبەستمانە لەم بوارەدا هاوكارییه‌كانمان زیادبکەین.
هەروها ئێمە ئارەزوو دەکەین لە سێکتەرەکانی وەک ژێرخان و تەکنەلۆژیاشدا کاربکەین.
حاکم فەرهاد: جاگواڕ و لاند رۆڤەر، ئۆتۆمبێلی زۆر سەرنجڕاکێشن، بەڵام تۆزێک گرانن.
حاکم فەرهاد: یەکێک لە بابەتەکان کە سەرۆک وەزیران لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن لە ساڵی رابردوو گفتوگۆی لەبارەوە کرد لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا، بریتی بوو لە پەیوەندییە بازرگانییەکان. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم دواییە یەکەمین کاروانی هەناری کوردستانی بۆ دەرەوە هەناردەکرد بۆ بازاڕەکانی کەنداو و هەروەها مەبەستیەتی بۆ بازاڕەکانی ئەوروپاشی بنێرێت، بەتایبەتی بۆ بەریتانیا.
رۆزی کەیڤ: سەرەتا دەمەوێت پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بکەم بۆ سەرکەوتنەکەیان لە هه‌نارده‌كردنی هەنار بۆ بازاڕەکانی کەنداو. ئێمەش وەک تیمی کونسوڵخانەی بەریتانیا حەزمان لە هەموو ئەو میوانەیە کە دەستمان پێیبگات لە هەرێمی کوردستان.
من بەختم هەبوو لەوەی کە ئەو هەنارە بەتامەم تاقیکردەوە و دڵنیام کە خەڵکی بەریتانیاش زۆر حەزیان لێیدەبێت.
هەروەک هەموو هاوردەکردنێکی کشتوکاڵی، چەندین رێکاری دیاریکراو هەن کە پێویستە تەواوبکرێن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت هەناردەی بەرهەمەکانی بکات بۆ بەریتانیا. ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە بەریتانیا بۆ ئەوەی رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەم بابەتە.
حاکم فەرهاد: زۆر چاکە، دەمەوێت بۆچوونی بەریتانیا بزانم لەم بارەیەوە؛ ئایا بەریتانیا رێگە دەدات بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بگاتە بازاڕەکانی؟ ئەمەیان زۆر گرنگە.
رۆزی کەیڤ: راستە ئەمە زۆر گرنگە. هەروەک ئاماژەم پێدا کە چەندین رێکاری دیاریکراو هەن بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوكاڵییەکان بۆ بەریتانیا. ئێمە هەمیشە ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەریتانیا باس دەکەین و لە نزیکەوەش کاریان لەگەڵ دەکەین بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ ئەم مەبەستە.
حاکم فەرهاد: با بێینە سەر بابەتێکی دیكه کە کەمێک هەستیارە. ئەویش بابەتی ئاسایشە. بەریتانیا بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و بەشدارە لە بەرنامەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، چۆن بەرەوپێشچوونەکانی ئەم بەرنامەی چاکسازییە هەڵدەسەنگێنیت؟
رۆزی کەیڤ: بەریتانیا خۆشحاڵە بە کارکردن لەسەر بەرنامەی چاکسازی و پێشخستنی هێزەکانی پێشمەرگە. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان وەک ویلایه‌ته یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، هۆڵەندا و ئەڵمانیا. ئەوە زۆر گرنگە کە بتوانین بەیەکەوە کاربکەین بۆ ئامادەکردنی هێزێکی بەتوانا و بەردەوامی شەڕکەر. بەشێک لە بەرنامە چاکسازییەکە دەخوازێت، هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتەکە کۆببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن رووبەڕووی ئەو مەترسیە ئەمنیانە ببنەوە کە هەرێمی کوردستان رووبەڕوویان دەبێتەوە بە شێوەیەکی کاریگەر.
هەروەها ئێمە خۆشحاڵین کە یەکێکین لە ئەندامە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش، ئەم ئەرکەش گرنگە بۆ دڵنیابوونەوە لە رووبەڕووبوونەوە و رێگەگرتن لەو دڕندەییانەی کە داعش لە عێراق ئەنجامی دابوون.
حاکم فەرهاد: پرسیارێکی دیكه کە گرنگە بۆ پێشمەرگە، بریتییە لەوەی ئایا بەریتانیا پلانی هەیە راهێنانەکانی بۆ ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە زیادبکات لە ئەکادیمیای سەربازی ساندهێرست لە بەریتانیا، کە یەکێکە لە ئەکادیمیا بەناوبانگەکانی جیهان؟ چەند ئەفسەری پێشمەرگە راهێنانەکانیان لەو ئەکادیمییایە تەواو کردووە؟ چەند ئەفسەری دیكه‌ش پلانە بەشداری بکەن؟
رۆزی کەیڤ: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە توانیومانە پشتگیری لە بەشداریكردنی ئەفسەرانی کورد بکەین لە ساندهێرست و زۆر شانازییان پێوە دەکەم کە توانیویانە ئەو پڕۆگرامە ماندووکەر و سەختە تەواوبکەن. لەوانەیە ئاگادار بیت کە ساڵی ڕابردوو لەیلا مەجید، ئەفەسەرێکی بەشداربوو، کۆرسەکەی تەواوکرد و خەڵاتی شا حوسێنی پێبەخشرا بۆ یەکێک لە باشترین ئەفسەرەکان. وابزانم هه‌ر وه‌ك تۆ گوتت ئه‌وه پرسێكی زۆر شكۆمه‌ندانه‌یه، هه‌موو هاوپه‌یمانانی به‌ریتانیا زۆر به په‌رۆشن كه به‌شداری له‌و كۆڕسه‌دا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه توانیومانه هه‌مووساڵێك ئه‌فسه‌رانی كورد به‌شداری پێبكه‌ین.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه به‌رژوه‌ندییه‌كی گه‌وره له‌وه‌دا هه‌یه، چونكه كاتێك كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن ئه‌زموون و زانیارییه‌كانیان به پێشمه‌رگه‌كانی دیكه ببه‌خشن.
حاكم فه‌رهاد: ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی مووشه‌ك و دڕۆنی بۆمبرێژكراوه‌وه كرایه ئامانج، جیا له ئیدانه‌كردن، به‌ریتانیا چ هه‌نگاوێكی كرداری ده‌نێت بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بكات؟
رۆزی كه‌یڤ: بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی راوێژ و پشتگیری بۆ بەرەنگاربوونەوە ئەو هێرشە دڕندانە.
حاكم فه‌رهاد: قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی چیڤنینگ توانیویانه له زانكۆكانی به‌ریتانیا بخوێنن، تا ئێستا چه‌ند قوتابی كورد سوودیان له پڕۆگرامه‌كه وه‌رگرتووه؟ پلانتان هه‌یه له داهاتوو قوتابی زیاتر وه‌ربگرن؟
رۆزی كه‌یڤ: من له‌وانه‌م كه باوه‌ڕی ته‌واوم به گرنگی جۆرێتی (كوالێتی) په‌روه‌رده هه‌یه بۆ هه‌مووكه‌سێك، هه‌روه‌ها ئێمه زۆر شانازی ده‌كه‌ین به پڕۆگرامی چیڤنینگ كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی داهاتوو و به‌رپرسه‌كان له زانكۆكانی به‌ریتانیا بخوێنن. كۆرسهكانیش به‌زۆری كۆرسی ماسته‌رن. ساڵی رابردوو زۆر باش بوو كه توانیمان له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامی چیڤنینگه‌وه یازده كه‌س بنێرینه به‌ریتانیا. ئێستاش خه‌ریكی پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌ی تایبه‌ت به پڕۆگرامهكهین و به‌ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌دا ده‌چینه‌وه، كه‌واته پێویسته زانیاری نوێت پێ ببه‌خشمه‌وه له ژماره‌ی كاندیده‌كانی ئه‌و پرۆگرامه.
حاكم فه‌رهاد: ساڵی رابردوو به‌ردی بناغه‌ی كه‌مپی یه‌كه‌م زانكۆی به‌ریتانی له هه‌ولێر دانرا، ئایا به‌ریتانیا له پلانیدا هه‌یه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌بواری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكات؟
رۆزی كه‌یڤ: په‌روه‌رده پرسێكی زۆر گرنگه بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا، من زۆر دڵخۆشم كه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ زانكۆی له‌نده‌نی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. زۆر به‌په‌رۆشم كه مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ده‌رگاكانیان به‌ڕووی قوتابیاندا ده‌كه‌نه‌وه. منیش به‌رده‌وام ده‌بم له ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان.
حاكم فه‌رهاد: هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گله‌ییان هه‌یه له به‌رامبه‌ر زه‌حمه‌تی وه‌رگرتنی ڤیزای به‌ریتانیا، چۆن ده‌توانن ئاسانكاری بكه‌ن له پڕۆسه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی وڵاته‌كان بكه‌ن؟ ئایا ساڵی 2022 چه‌ند كه‌س ڤیزای به‌ریتانیایان وه‌رگرتووه؟
رۆزی كه‌یڤ: من زۆر دڵخۆشم كه گوێم لێده‌بیت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی به‌ریتانیا بكه‌ن. وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه، وه‌رگرتنی ڤیزای به‌ریتانیا چه‌ندین رێكاری ئیداری له‌خۆده‌گرێت، كه هه‌ندێكجار كاتێكی زۆری ده‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش پڕۆسه‌كه ئاساییه.
حاكم فه‌رهاد: ئایا حكومه‌تی به‌ریتانیا هێشتا سووره له‌سه‌ر پلانی ناردنی په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ رواندا؟ ئایا ئه‌م بڕیاره هاووڵاتییانی په‌ناخوازی كوردیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، پێتانوایه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه چه‌نده؟
رۆزی كه‌یڤ: هاوبه‌شیه‌تی نێوان رواندا و به‌ریتانیا له بواری كۆچدا، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له به‌ریتانیان دووباره ژیانی خۆیان له رواندا بوبنیاتبنێنهوه، كه ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری قاچاخچیه‌تی سه‌ر سنووره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ژیانی خه‌ڵك نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. له‌سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می 2022 هه‌ركه‌سێك له رێی نایاساییه‌وه هاتبێته به‌ریتانیا ده‌گوازرێته‌وه بۆ رواندا.
حاكم فه‌رهاد: 6ـی ئایاری ئه‌مساڵ رێوره‌سمی تاج له‌سه‌رنانی شا چارڵسی سێیه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشبینی ده‌كرێت هیچ به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكات؟
رۆزی كه‌یڤ: من زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاهه‌نگی تاج له‌سه‌رنانی پاشای به‌ریتانیا ده‌كه‌م، چاوم له‌وه‌یه لێره له‌گه‌ڵ هاورێ كورده‌كانم ئاهه‌نگ بگێڕین. ئێمه ده‌ستمان به ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و رۆژه كردووه، چ له به‌ریتانیا بێت چ لێره، ئێمه ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ده‌گێڕین.
حاكم فه‌رهاد: زۆر سوپاس
رۆزی كه‌یڤ: زۆر سوپاس، خۆشحاڵبووم.