وێنه‌ی ئۆباما به جلوبه‌رگی ئیسلامییه‌وه ببێنه
په‌یوه‌ندییه‌كی روحی له‌گه‌ڵ ئیسلام هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
وێنه‌ی نوێی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا به جلوبه‌رگی ئیسلامییه‌وه له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاو ده‌بێته‌وه، كه به "موسڵمانی نهێنی" وه‌سفیان كردووه.
كه‌ناڵی "فوكس نیوز" له پرۆگرامی The O'Reilly Factor باس له ژیانی باراك ئۆباما ده‌كات كه باوكی، موسڵمانێكی خه‌ڵكی كینیا بووه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ئاماژه به‌وه كردووه كه وێنه‌كانی ئۆباما ئه‌وه‌ی پیشان ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كی روحی له‌نێوانی ئۆباما و ئیسلامدا هه‌یه و ئه‌و هاوسۆزییه قووڵه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئاینه راسته‌قینه‌كه‌ی هه‌یه بووه به‌ربه‌ستێك له‌نێوان ئه‌و و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوانتر ببێت.
وتیشی ئۆباما هه‌ر چه‌نده له ئه‌مریكا گه‌وره بووه، به‌ڵام منداڵی موسڵمانێكی دینداری ئه‌مریكی، كینیاییه، كاتێ كه دوو ساڵی بووه، دایكی له باوكی جیا بووه‌وه و شوو به موسڵمانێكی تر له ئه‌ندۆنیزیا كرد و چوار ساڵ له‌گه‌ڵ دایك و زرباوكه‌كه‌ی له‌وێ ژیایه و چۆته قوتابخانه‌ی مه‌سیحی و ئیسلامی، پێش ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌مریكا بگه‌رێته‌وه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه، بیل ئۆرێیلی كه میدیاكارێكی ناسراوه، هه‌مووی ئه‌وانه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ شكستی ئۆباما له شه‌ری دژی تیرۆر ده‌هێنێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه رێگه به داعش دراوه به شێوه‌یه‌كی دڕاندانه به هه‌زارانی كه‌سی بێ تاوان له سه‌رتاسه‌ری جیهانی بكوژێت، له‌وانه زۆرێك له موسڵمانان.



