سوپای عێراق كوژرانی حه‌وت چه‌كداری داعش راده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هه‌ولێر:
سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا له سنووری پارێزگاكانی دیاله و نه‌ینه‌وا توانیویانه حه‌وت چه‌كداری داعش بكوژن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له سنووری پارێزگاكانی دیاله و نه‌ینه‌وا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون، كه یه‌كێكیان به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای عێراقدا هاتووه، "له پارێزگای دیاله توانیمان به فڕۆكه‌ی ئاسمانی چه‌كدارانی داعش بۆردوومان بكه‌ین و به‌هۆیه‌وه حه‌وت چه‌كدار كوژران." به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی كوژراوه، والی دیاله بووه، به‌ناوی (سامی موحان) كه ناسراوه به "ئیبن عه‌بدولره‌حمان".
هاوكات به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی هه‌واڵگری عێراقی، له ناوچه‌ی "عه‌ین جه‌حش" له رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشدا گرتووه، كه 50 بوتڵ ئۆكسجین، له‌ناویدا كه‌ره‌سته‌ی ژه‌هراوی تێدابووه كه پێكهاتووه له كلۆر و میتان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئۆپه‌راسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی راگەیاند، تواناکانی داعش زۆر لاوازبوون و ئێستا ژمارەیان لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار کەسە.
لە راپۆرتەکەی لێکۆڵەرەکەدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بەشێوەیەکی بەردەوام سەرکردەکانی داعش لە ناوچەکە بە ئامانج دەگیرێن، بەڵام رێکخراوەکە هەوڵدەدات چەکدارە دەستگیکراوەکانی ئازاد بکات و ئایدلۆژیاکەی لە ناو منداڵەکانی کەمپی هۆل لە سووریا بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا کاریگەرییان لەسەر کەمپینی لەناوبردنی داعش هەیە.
پێشتریش راشل جیفکۆت، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵی 2022دا، 600 چەکداری داعش کوژراون و 374 چه‌كداری دیکەش دەستگیرکراون.