سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له محیوه‌ره‌كانی مه‌خموور – گوێڕ به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كرد، كه له‌و میحورهن.
مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند کە رۆیشتنی بۆ ئەو میحوەرە لەبەر ئەوە بوو کە لەوێ هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزی هاوپەیمانان پێکەوەن تا پەیامێک بدەنە هەموو جیهان کە پێکەوە بەرانبەر دوژمنێکی هاوبەش وەستاون کە دوژمنی هەموو مرۆڤایەتییە، بارزانی وتویەتی پشت بەخوا سەرکەوتنی گەورە وەدەست دەهێنین و تیرۆریستان تێکدەشکێنین.
هەروەها ئامادەبوونی نوێنەرانی بەشی زۆری میحوەرەکان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەییەکانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بەڵگەی تەبایی و یەکڕیزیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و، یەکڕیزیی هێزی پێشمەرگە و تێکەڵبوونی خوێنی پێشمەرگەکانمان لە سەنگەری بەرگرییدا بنەمای یەکڕیزیی گەلەکەمانە..هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه هاوبهشەدا باسی ئامادەکارییەکانی ئازادکردنی موسڵ کرا و له‌م رووه‌شه‌وه جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنەکان کرایەوە.
