موقته‌دا سه‌در داوای راگرتنی درامای مەعاویە دەکات
"وا باشترە پەخش نەکرێت"
K24 - هەولێر:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوایەک ئاراستەی كه‌ناڵی (MBC)، سعوودی ده‌كات و ده‌ڵێت وا باشتره زنجیره درامای معاویه رابگرن و په‌خشی نه‌كه‌ن.
موقته‌دا سه‌در لە تویتێکدا نووسیویەتی، واباشتره كه‌ناڵی (MBC)، پاشگه‌زبێته‌وه له په‌خشكردنی زنجیره درامای معاویه، چونكه معاویه یه‌كه‌م كه‌س بووه جوێنی به سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) داوه، له پێشه‌وای ئیمانداران ده‌رچووه، كه مه‌به‌ستی (ئیمامی علی كوڕی ئه‌بو تاڵیبه)، گوتیشی "مەعاویە یه‌ك ریزی ئیسلامی له‌ت كردووه".
سه‌در باسی لەوەشکردووە، ئه‌و زنجیره درامایانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نوێی میانڕه‌وی یه‌ك ناگرێته‌وه، كه برایانی سعوودیه په‌یره‌وی ده‌كەن.
درامای معاویه بریاره له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له كه‌ناڵی (MBC)، په‌خش بكرێت.