ئانچیلۆتی بۆ وه‌رزی داهاتوو ته‌نیا داوای ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ریچارلسۆنی هێرشبه‌ری به‌رازیلی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ریچارلسۆن هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كارلۆ ئانچیلۆتی یاریی بكات، به‌وپێیه‌ی پێشتر له نێوان ساڵی 2019 تا 2021 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئانچیلۆتی له ئێڤه‌رتۆن یاریی كردووه و به‌رزترین ئاستی له كاروانی وه‌رزشی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی نووسیویه‌تی: فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڵێنی به كارلۆ ئانچیلۆتی داوه بۆ هاوینی داهاتوو ئه‌و هێرشبه‌ره به‌رازیلییه ده‌گوازێته‌وه.
ریچارلسۆنی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2022 له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن به به‌های 58 ملیۆن یۆرۆ روویكرده تۆتێنهام، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه له‌نده‌نییه‌كه به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت و له كۆی 20 یاری، ته‌نیا 2 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه، له كاتێكدا پێشتر له‌گه‌ڵ ئێڤه‌رتۆن له كۆی 152 یاری، 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌بووه.