كوردستان 24 هه‌ڕه‌شه و تۆپبارانه‌كانی ئێران ده‌گه‌یه‌نێته رووسيا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
كوردستان 24 تۆپبارانكردن و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گه‌یانده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا.
له ناوچه‌ی ئارتێكی هه‌رێمی كریميا, په‌یامنێری كوردستان 24 پرسی تۆپبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی گه‌یانده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و له وڵامدا، ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند, پێویسته به له‌به‌ر چاوگرتنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چالاكی سه‌ربازی له سنووری وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌نجامبدرێت.
زاخارۆڤا وتیشی: "سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌بێت به رێككه‌وتن بێت".