كوردستان 24 هه‌ڕه‌شه‌ و تۆپبارانه‌كانی ئێران ده‌گه‌یه‌نێته‌ رووسيا

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

K24 - هه‌ولێر:

كوردستان 24 تۆپبارانكردن و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانی له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گه‌یانده‌‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا.

له‌ ناوچه‌ی ئارتێكی هه‌رێمی كریميا,  په‌یامنێری كوردستان 24 پرسی تۆپبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و له‌ و‌ڵامدا، ماریا زا‌خارۆڤا‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند,  پێویسته به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چالاكی سه‌ربازی له‌ سنووری وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌نجامبدرێت.

زاخارۆڤا وتیشی: "سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌بێت به‌ رێككه‌وتن بێت".