نزیکەی 5 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە گوڵاڵه
دوای ئازادکردنەوەی..
K24 - ههولێر:
دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وهڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەك رێگر نەبوون لەبەردەم گەڕانەوەی خەڵکی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵکو بەردەوام هاوکاری هاووڵاتیانی عەرەبیان کردووە لە گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی گوندەکانیان بەجۆرێک کە پاش رزگارکردنی جەلەولا لە دەستی داعش تا ئێستا نزیکەى 4 هەزار و 900 خێزان گەڕاونەتەوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، چهند رێکخراوێكی نێودەوڵەتی تۆمەتی ئەوەیان خستە پاڵ هێزەکانی پێشمەرگە کە رێگا نادەن خەڵکی ناوچە ئازادکراوەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.