فەرەنسا گرنگی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەدات
K24 - هەولێر
فەرەنسا پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ گەلی کوردستان هەیە و لە رابردووشدا پاریس چەندین جار پشتیوانی هەرێمی کوردستانی کردووە، هەروەها فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە شەڕی داعشیش فەرەنسا پشتوانێکی بەهێزی هێزەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان بووە.
حكومهت و گهلى فهرهنسا پهیوهندییهكى دێرینیان لهگهڵ ههرێمى كوردستان ههیه و ههمیشه له قۆناغه جیاكاندا پشتگیرى و پشتیوانی بهردهوامى خۆیان بۆ گهلى كوردستان دووپاتكردووەتەوە.
فەرەنسا كە بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت و ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە،
گرنگیەكی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەدات، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی، ئابووری و پرسی پێكەوەژیان، ھەروەھا فەرەنسا ھەرێمی كوردستان بە یاریکەرێکی گرنگ دەبینێت لە هاوکێشە سیاسییاكانی ناوچەكەدا.
لهكاتى شهڕى داعشدا فهرهنسا پشتیوانى و هاوكاریى زۆرى پێشکەشی پێشمهرگه كرد، ههر لهو كاتهشدا فرانسوا ئۆلاند، سهرۆكى پێشووى فەرهنسا دووجار سهردانى ههرێمى كوردستانى كرد.
لە 12 ئەیلوولی ساڵی 2014 فرانسوا ئۆلاند، سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی کۆبووەوە و پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان نیشاندا. لە 2ی كانونی دووەمی 2017 فڕانسۆ ئۆلاند، جارێكی دیكە سەردانی ھەولێر کرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە و دواتر سەردانی بەرەكانی جەنگی دژی داعشی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە و سوپاسی هێزی پێشمەرگەی کرد.
سەرۆك بارزانی ساڵی 2019 لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند لە ھەولێر، رایگەیاند، گەلی كوردستان ئەو هەڵوێستە لەبیر ناكات و خۆی بە قەرزاری سەرۆك ئۆلاند دەزانێ. سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكومەتی فەڕەنسایشی كرد كە هەمیشە پشتیوان و دۆستی مەزنی گەلی كوردستان بوونە و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی فەڕەنسا كە گەلێكی خاوەن پڕەنسیپە، بە شانازییەكی گەورەی زانیوە.
دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستان لە 2017، فەرەنسا یەكەم وڵات بوو بە فەرمی پێشوازییەكی گەرمی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی ئەو کاتەی هەرێمی كوردستان كرد، کە پەیامێكی روون بوو بۆ جیهان بە گشتی و بەغدا بە تایبەتی كە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی فەرەنسا گرنگی و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە..
لە 29ی ئابی 2021 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە، سەرۆکی فەرەنسا لەمیانی کۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: ویستم سەرۆک بارزانی ببینم بۆ دووپاتکردنەوەی رێز و دۆستایەتی نێوان دوو گەل و بەردەوامبوونی پابەندیی فەرەنسا لە شەڕی دژ بە داعش. سەرۆک بارزانییش پەیکەری پێشمەرگەی پێشکەشی سەرۆکی فەرەنسا کرد.
ھەر لەو سەردانەیدا ماكرۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە. مەسرور بارزانی، رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا دووپاتکردنەوەیە بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێزانەی دۆستایەتی کە هەرێمی کوردستان و فەرەنسا یەکدەخەن.
فەرەنسا وەک وڵاتێکی خاوەن پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی لە جیهاندا گرنگییەکی گەورەی هەیە و هەمیشە لەگەڵ کورد خاوەن هەڵوێست بووە. پشتیوانیەكانی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان لەنێو ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەنگاوێکی گرنگە و پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ گەلی کورد.