یهكێتی ئهوروپا به زیاتر له پێنج ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی تورکیا ناردووە
K24 - ههولێر:
كۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بەو هاوکارییە مرۆییانەی کە یەکێتیی ئەوروپا تا ئێستا بۆ ئەو کەسانەی ناردووە کە لە تورکیا و سووریا بەهۆی بوومەلەزەکانی شەشی شوباتەوە زیانیان بەرکەوتووە، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یەکێتییەکە لە یەکەم رۆژەی کارەساتەکەوە هەنگاوی ناوە و هاوکارییەکانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە زیاد کردووە، ئەوەش خراوەتەڕوو کە 18 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا چادر، گەرمکەرەوە، مۆلیدە، پێداویستیی پزیشکیی، پاککەوەوە، خۆراک و جلوبەرگیان بۆ تورکیا ناردووە. جگە لەوەش هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئەلبانیا تیمی پزیشکییان ناردووە و هۆڵەندا فڕۆکەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی بریندارانی ناردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوو هەزار چادر و هەشت هەزار قەرەوێڵە کە لە رۆمانیا لە چوارچێوەی بەرنامەی دۆخی لەناکاوی یەکێتیی ئەوروپادا ئامادەکرابوون، گەیەندراونەتە تورکیا، هەروەها باس لەوە کراوە کە 500 چادر و دوو هەزار و 500 قەرەوێڵە لە سویدەوە نێردراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی گشتیی ئەو هاوکارییە مرۆییانەی کە یەکێتیی ئەوروپا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی تورکیا کۆیکردووەتەوە، بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار یورۆ بووە.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، کۆی گشتیی هاوکارییە مرۆییەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەو کەسانەی کە لە سووریا بەهۆی بوومەلەرزەکانی توركیا و باكووری كوردستانهوه زیانیان بەرکەوتووە، 10 ملیۆن یورۆ بووە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: یەکەم فڕۆکە کە هاوکاریی مرۆیی یەکێتیی ئەوروپای هەڵگرتبوو و لە دوبهیهوه رەوانەی شاری ئادانا کرابوو، ئەمڕۆ لە شارەکە دەنیشێتەوە و لەوێوە هاوکارییەکان لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچهوه دەگوازرێنەوە بۆ سووریا.
باس لەوەش کراوە کە هەفتەی داهاتوو بە هەماهەنگیی ئیرلەندا دوو فڕۆکەی دیکە دەنێردرێت کە چادر، گەرمکەرەوە، سێتی مەتبەخ و پاککەرەوە لەخۆ دەگرێت، دەگەیەننە سووریا. 12 وڵاتی ئەوروپی لەژێر میکانیزمی پاراستنی مەدەنیی یەکێتیی ئەوروپا هاوکارییان بۆ سوورییەکان ناردووە. هاوکارییەکان لە ناوەندەکانی بەیروت و غازی عەنتاب-ەوە رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان دەکرێن. هەروەها ئەمڕۆ کەشتییەک چادر لە ئیتاڵیاوە دەگاتە بەیروت.