كۆمه‌ڵگای پترۆكیمیای بوعه‌لی سینا دوو رۆژه ده‌سوتێت
ناتوانن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
كۆمه‌ڵگای پترۆكیمیای بو عه‌لی سینا له باشووری ئێران بۆ ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌سوتێت و ناتوانن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران بیژه‌ن زه‌نگه‌نه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و چۆنییه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاگر سه‌ردانی شوێنه‌كه له ماهشهر كردووه و سه‌رپه‌رشتی كۆمبوونهوهیهكی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران كرد بۆ چۆنییه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاگركه‌وتنه‌وه.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای پترۆكیمیای بوعه‌لی سینا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژه به‌رده‌وامه كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 36 هێكتار له باكووری رۆژئاوای كه‌نداو له پارێزگای خوزستان هه‌ڵكه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بورجی پترۆكیمیا كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام ئاگره‌كه به كۆگای نه‌فتای پترۆكیمیا په‌ڵكێش بووه.