ئەمەریکا و سێ وڵاتی زلهێزی رۆژئاوا نیگەرانن لە زیادبوونی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران

K24 - هەولێر:

لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ کاسرین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و ئانالێنا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا وەزیرانی دەرەوەی ئەو چوار وڵاتە نیگەرانییەکانی خۆیان سەبارەت بە زیادبوونی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەماهەنگی نەکردنی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم خستەڕوو.

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانی پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی ئێران بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و سەرکەوتکردنی مافەکانیان دەربڕی.

لە کۆبوونەوەکەدا هەرچوار وەزیری دەرەوە کۆکبووون لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکارییە سەربازی و لۆجیستییەکانیان بۆ ئۆکرانیا دژی رووسیا.