كیم جۆنگ ئون ناوی كچهكهی له كۆریا قهدهغه دهكات
K24 - هەولێر
حكومهتی كۆریای باكوور، داوای لهو كچ و ژنانه كرد كه ناوی كچی سهرۆكیان ههڵگرتووه، بهزووترین كات ناوهكانیان بگۆڕن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی MSN، حکومەتە خۆجێیەکان لە شارەکانی جیۆنگجو و پیۆنگسیۆنگ فەرمانیان کردووە، بەو ژن و کچانەی کە ناویان بهناوی کچەکەی سەرۆکەوە كردووه، دەستبەجێ بڕوانامەی لەدایکبوون و ناوەکانیان بگۆڕن.
وەزارەتی ئاسایشی شاری گیۆنگجو ئەو ژن و كچانهی لە بەشی تۆماری نیشتەجێبووان لەژێر ناوی "جو ئای" ناویان تۆمارکردووە كه ناوی كچی سهرۆكی كۆریایه، بانگهێشتی وەزارەتی سەلامەتی کرد، بۆ ئەوەی ناوەکانیان بگۆڕن.
هاووڵاتییەک لە راپۆرتی رادیۆی ئازادی ئاسیادا کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، رایگەیاندووە: دەسەڵات ئەم بڕیارەی داوە بەوەی کە ناوەکە تایبەتە بەو کەسانەی نمرەیان بەرزترە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەواتە ئەم قەدەغەکردنی ناوە بۆ کۆریای باکوور شتێکی نائاسایی نییە، بەڵام هێشتا زووە بڵێین داهاتوو بۆ کچەکەی کیم، چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دهشڵێت: هێشتا رژێم پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە ئەو کچە بۆ جێنشینی باوکی دەستنیشان کراوە یاخو نا.
کیم خۆی قەدەغەی کردبوو ناوی "یۆنگ ئون" هەڵبگرن و لە ساڵی 2014 فەرمانی بەو کەسانە کردبوو کە ناوی ئەویان هەڵگرتووە بە شێوەیەکی یاسایی بڕوانامەی لەدایکبوونیان بگۆڕن.
سەبارەت بە کچە 10 ساڵانەکەی سەرکردەی کۆریا، "جو ئای"، ئەو تاکە منداڵە لە نێو سێ منداڵەکەی کیم کە بۆ خەڵک ئاشکرا بوو، لە رێگەی یەکەم دەرکەوتنی کاتێک لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بەشداری تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی کرد بە یاوەری باوکی.