له ماوه‌ی چوار ساڵدا زۆرترین هه‌لی كار لە پارێزگایه‌کی هه‌رێمی کوردستان رەخسێنراوە
K24 - هەولێر
هه‌رێمی كوردستان رووی له كه‌رتی كشتوكاڵی، بازرگانی، پیشه‌سازی و گه‌شتیارییەوە، گەشەی سەندووە. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئابووری و ره‌خساندنی هه‌لی كار، بۆ هاووڵاتیان و دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه زیاتر له 12400 هه‌لی كار ره‌خساندووە.
نه‌وزاد كامیل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی كه‌ل و په‌ل، كه بازرگانان مۆڵه‌ت بۆ كاره‌كانیان وه‌رده‌گرن، سه‌رمایه‌كانشیان ساڵانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
گوتیشی: له کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كان و یەکەكانیش زیادیكردووه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و ئاسانكاریه‌یه كه له وه‌زاره‌تی بازرگانی دا ده‌كرێت.
له ماوه‌ی چوار ساڵدا مۆڵه‌تی كاركردن به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له كارگه و پیشه‌سازی دراوه، كه سه‌رمایه‌كه‌یان، زیاتر له ملیارێك دۆلار بووه، ئه‌و كارگانه‌ش زیاتر له 12400 هه‌لی كاریان بۆ هاووڵاتیان ره‌خساندووه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین هه‌لی كار له بواری بازرگانی و پیشه سازی ره‌خسێنراوه، كه زۆرینه‌ی له پارێزگای سلێمانی بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زۆرترین سه‌رمایه‌ی به‌گه‌ڕخراویش له كه‌رتی پیشه‌سازی، له‌و پارێزگایه‌دایه.