تەلەفزیۆنی فەرمی رووسیا: ئەمەریکا جەنگی دژمان راگەیاندووە
K24 - هەولێر:
تەلەفزیۆنی فەرمی رووسیا بڵاویکردەوە، پاش هاندانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنەسەر نیمچە دورگەی کریمیا، ئەمەریکا بەفەرمی جەنگی دژیان راگەیاندووە.
تەلەفزیۆنی فەرمی رووسیا بڵاویشیکردەوە، ئەمەریکا بە پشتوانیکردنی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر کریمیا سەرجەم هێڵە سورەکانی بەزاندووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکی رووسیا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمەریکا ئەو سنوورانەی بەزاندووە کە نەدەبوو بیانبەزێنێت بەمەش جەنگ دژی رووسیا ئەنجامدەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەکردبوو، ئۆکرانیا مافی خۆیەتی هێرشبکاتە سەر نیمچە دوورگەی کریمیا.
Korotchenko is a very consistent hawk on Skabeeva's show - now he has taken up arms against the US and insists that Russia must answer. What answer, - he did not say. It's a pity. pic.twitter.com/zD0PX5S09Z
— TheKremlinYap (@TheKremlinYap) February 18, 2023