ئەڵمانیا: چەند هەفتەیەکی قورس چاوەڕوانی ئۆکرانیا دەکات

سەربازانی ئۆکرانیا
سەربازانی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، چەند هەفتەی داهاتوو قورس و چارەنوساز دەبێت بۆ ئۆکرانیا لە جەنگ دژی رووسیا.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی دی دەبلیو، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەکرد، گرنگترین بابەت بەلای هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیاوە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەیە و پێویستە چەکی تەواو بدرێت بە کیێڤ بۆ ئەوەی سیستەمێکی بەرگری پارێزراوی هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا لە لە کۆنفرانسی میونش ئاماژەی بەوەدابوو، جەنگی ئۆکرانیا بەمزوانە کۆتایی نایەت.

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، لە 24ـی شوباتی 2022، رووسیا هێرشی کردەسەر خاکی ئۆکرانیا و لەو کاتەوە تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەنێو ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، هەرچەندە رووسیا لە چەند ناوچەیەک بەشێوەیەکی بەرچاو لەشکرکێشی کردووە، بەڵام ئۆکرانیا سوپای ئۆکرانیا هێشتا بەردەوامە لە بەرگریکردن.