بایدن: پابەندبوونی خۆمان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دووپات دەکەینەوە
سەرۆکی ئەمەریکی به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته كیێڤ
K24 - هەولێر:
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا به سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە شاری کیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا.
ئەمڕۆ دووشەممە (20ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، به‌یانی ئه‌مڕۆ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا. سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن له‌كاتێكدایه دوای چوار رۆژی دیكه، ساڵێک بەسەر جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا تێدەپەڕێت.
لە سەردانەکەی بایدن بۆ کیێڤ، زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه لە ته‌واوی پایتەختی ئۆکرانیادا لێدرا، بەڵام بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، هیچ هەواڵێک لەبارەی هێرشی مووشەکی و ئاسمانی لە رووسیاوە نەبووە.
جۆو بایدن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەمین ساڵیادی لەشکرکێشی دڕندانەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەمڕۆ لە کیێڤم بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک زیلێنسکی و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بێوچانمان بە دیموکراسی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، بایدن پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند، کە کەرەستەی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە تەقەمەنی تۆپخانە، سیستەمی دژە تانک و راداری چاودێری ئاسمانی بۆ یارمەتیدانی پاراستنی گەلی ئۆکرانیا لە بۆردومانی ئاسمانی.
لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ستایشی سەردانەکەی بایدنی کرد و بە ئاماژەیەکی زۆر گرنگی وه‌سفكرد بۆ پشتیوانیکردنیان لەو جەنگە.
زێلێنسکی لە چەناڵی خۆی لە تێلێگرام بە زمانی ئینگلیزی گوتی: "جۆو بایدن، بەخێر بێیت بۆ کیێڤ! سەردانەکەت نیشانەیەکی زۆر گرنگی پشتیوانییە بۆ هەموو ئۆکراینییەکان".
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیارە هه‌ر ئه‌مڕۆ بایدن سەردانی پۆڵەندا بکات.