ده‌يلى ته‌له‌گراف: ئه‌گه‌ر داعش له‌ناو بچێت گرووپێكى ديكه جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه
قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆتايى داعش واقيعيانه نييه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆتايى داعش واقيعيانه نييه چونكه ئه‌گه‌ر داعش له‌ناو بچێت گرووپێكى ديكه جێى ده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى راپۆرتى چيلكوت له باره‌ى شه‌ڕى عێراقه‌وه، رايگشتى و ميدياى بريتانياى سه‌رقاڵكردووه، ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى به‌غدا و به‌له‌د ده‌ريخستووه، هێشتا عێراق له ئاڵۆزييهكى گه‌وره‌دايه. ئه‌مه به‌شێكه له سهروتاى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گراف.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، زۆر فشارخسته سه‌ر داعش ئه‌وه‌ى لێكهوتهوه، كه داعش له رێگه‌يه‌كى ديكه‌وه بير له تۆڵه‌كردن بكاته‌وه و قه‌ره‌بووى زيانه‌كانى له‌سه‌ر زه‌وى بكاته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و تاكتيكهى داعش به‌رهه‌مى داوه به ده‌سته‌وه و ئه‌وه‌تا كاتێك سه‌رۆكى حكومه‌ت حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌ردانى شوێنى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده‌ى كرد، هاووڵاتيان به به‌رد راويان نا.
له كۆتايى سهروتارهكهشدا، ئه‌و رۆژنامه بريتانييه نووسيويه‌تى: قسه‌وباس له باره‌ى ئه‌وه‌ى پێويسته به‌رده‌وام بين تا داعش له‌ناو به‌رين واقيعييانه نييه، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش لهناويش بچێت گرووپ و رێكخراوێكى ديكه له جێى سه‌رهه‌ڵده‌دات.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشاوه موسڵمانانى سوننه له عێراقدا هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و په‌راوێزخراوون له لايه‌ن ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه زۆرينه‌ى شيعهيه و گوێڕايه‌ڵى مهرجهعييهتهكانى شيعهيه.
رۆژى 6ى تهمموز/ يۆليۆى 2016 جۆن چيلكۆت سه‌رۆكى ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له به‌شداريكردنى بريتانيا له شه‌ڕى عێراق راپۆرتى خۆى پێشكه‌ش كرد.
چیلكۆت، رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شداریكردنه هه‌ڵه‌یه‌كی "گه‌وره" بووه و بووه‌ته هۆی دروستكردنی چه‌ندین كێشه بۆ وڵات، كه هێشتا شوێنه‌واری هه‌ندێكیان له وڵات ماون و تێنه‌په‌ڕیون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بڕیاری به‌شداریكردنی سه‌ربازی، له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی قه‌یرانه‌كه بوون، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش "شه‌ڕ دوایین چاره‌سه‌ر نه‌بوو".
چیلكۆت، له كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌یدا، گوتيشی: "به‌شداریكردنی سه‌ربازی له شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه‌بوو، ئێمه هێشتا باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌ده‌ین
پێشتر تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا، له مه‌ترسییه‌كان ئاگاداركراوه‌ته‌وه".
چیلكۆت له راپۆرته‌كه‌ی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پاڵپشتی ناردنی شاندی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد بۆ عێراق، بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌كی "كۆمه‌ڵكوژ"، به‌ڵام به‌ریتانیا به پشتبه‌ستن به راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، زانیاری له‌سه‌ر بوونی ئه‌و چه‌كانه دابوو و دواتر ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان هه‌ڵه‌بوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، له‌وانه‌بوو به‌شداریكردنی سه‌ربازی كارێكی پێویستبێت له قۆناغێكی دیكه‌ی دوای 2003، چونكه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه بۆ سه‌ر به‌ریتانیا نه‌بوو و پێویست بوو به‌ریتانیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی راگرتنی عێراق به‌رده‌وامبا.
راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت له 2.6 ملیۆن وشه پێكهاتووه، هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌شی پێداچوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌یان له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی، كه پێویست بوو حكوومه‌تی به‌ریتانیا له زانیارییه پۆلێنكراوهكان، دهرییانبهێنێت.
تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا و له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی جۆن چیلكۆت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و به‌رپه‌رسی یه‌كه‌می هه‌ڵه‌كانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیایه به‌بێ چاوپۆشین، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ماوه‌ی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی وردتر وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت ده‌داته‌وه و هاوكات ئاماژه‌ی به‌و ره‌خنه جه‌وهه‌رییانه كرد، كه له‌لایه‌ن پشكێنهرانهوه له كڕۆكی راپۆرته‌كه گیراون، وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات تۆنی بلێر، جه‌ختیشى كرده‌وه، بژارده‌ی رووخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن له عێراق، باشترین بژارده بووه و ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌و شه‌ڕه بووبێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و توندوتیژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی له باره‌ی ئه‌و زیانه مرۆییانه ده‌ربڕی، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری قوربانییان كرد.
تۆنی بلێر، كه ساڵانی 1997-2007 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه، تۆمه‌تباره به به‌هه‌ڵه‌دابردنى به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراق 2003، به‌و پێیه‌ی باس له‌وه ده‌كرا عێراق خاوه‌ن چه‌كی "كۆمه‌ڵكوژه"، به‌ڵام دواتر نه‌توانرا ئه‌وه بسه‌لمێنرێت.
به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراق 2003، به 45 هه‌زار سه‌ربازی به‌شداری تێدا كرد و له ماوه‌ی كاركردنی هێزه‌كانییان له عێراق 179 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران.