له شه‌مزینان هێرشكرایه سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا
هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جوله‌مێرگ هێرشكرایه سه‌ر چه‌ندین بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا.
هێرشه‌كه له ناوچه‌ی رووبارۆك روویداوه كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چوار بنكه‌ی سه‌ر سنووری سه‌ر به 34 مین فه‌رمانده‌یی سنووری سوپای توركیا.
هێرشی په‌كه‌كه كاتژمێر سێ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به دۆشكا و چه‌كی ئۆتۆماتیك بووه، كه سوپای توركیا له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌دا ده‌ست به تۆپبارانكردنی هه‌ندێ شوێنی په‌كه‌كه‌ی كردوه.
سوپای توركیا له ناوچه‌كه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كردووه كه هێشتا هیچ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به زیانی هێرشه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.