عه‌بادى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى به‌غداى له پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى ئه‌منى له پۆسته‌كانيان دوورخسته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى ئه‌منى له پۆسته‌كانيان دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ له بڕيارێكدا حه‌يده‌ر عه‌بادى هه‌ريه‌ك له فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى به‌غدا عه‌بدولئه‌مير شه‌ممه‌رى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئه‌من و هه‌واڵگرى به‌غداى له پۆسته‌كانيان لادا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا عه‌بادى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زيرى ناوخۆى عێراق محه‌ممه‌د سالم غه‌بانى په‌سند كرد.
ئه‌م بڕيارانه‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه دێن، كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا له گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غداى پايته‌خت ته‌قينه‌وه‌يه‌كى تيرۆريستيى روويدا و له ئاكاميدا 292 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له 300 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.