وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، عه‌بدوڵڵاهیان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه و له‌دیداره‌كانیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوبه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا بێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لی دراوسێوه هه‌بێت.