عێراق نزیكه‌ی 600 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده دەكات
عێراق نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست كه‌وتووه
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند، له شەش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا عێراق 592 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه و 34 كۆمپانیای جیهانیش نه‌وتی عێراقیان كڕیووه و عێراق نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست كه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند، كۆمپانیای وه‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراقی سۆمۆ له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زیاتر له 592 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته زیاتر له 98 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له هه‌ر مانگێكدا.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له‌و بره نه‌وته‌ی فرۆشراوه نزیكه‌ی 17 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلار له‌هه‌ر مانگێكدا، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئێستا عێراق ته‌نها نه‌وت له بەندەرەکانی باشوور هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.