ئێران حه‌وت ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد دروست ده‌كات

شارەکانی بانە و مەریوانی پارێزگای سنە و لە سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلام، بەشێکن لە پڕۆژە یاساکەی حکوومەت

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران پڕۆژە یاسای درووستکردنی حەوت ناوچەی ئازادی بازرگانی داوەتە پەرلەمانی ئەم وڵاتە و دوو لەم ناوچانە لە پارێزگاکانی سنە و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

موحسین بیگلەری، نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ، درووستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە شارەکانی بانە و مەریوانی پارێزگای سنە و لە سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلام، بەشێکن لە پڕۆژە یاساکەی حکوومەت و ئیستاش نوێنەرانی پارێزگای سنە لەگەڵ نوێنەرانی ئەو پارێزگایانەی ئەم پرۆژە یاسایە دەیانگرێتەوە خەریکی راوێژن بۆ قایلکردنی نوێنەرانی دیکەی پەرلەمان بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە دەنگی پێویست پێبدرێت.

پڕۆژە یاسای درووستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان لە خولی پێشووی پەرلەمانی ئێراندا دوو جار لە لایەن پەرلەمانتارانە رەتکرایەوە.