فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به ده‌یان هاووڵاتی له ئیدلب ده‌كوژن
نازانرێت فڕۆكه‌كانی روسی بوونه یان سوری
K24 – هه‌ولێر
15 هاوڵاتی سڤیل له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له شارۆچكه‌ی ده‌ركوش له پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سوریا كوژران.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێرشه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شارۆچكه‌ی ده‌ركوش روویداوه، له ئه‌نجامدا 15 هاوڵاتی كوژراون و 40 كه‌سی تریش برینداربوونه كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن، نازانرێت فڕۆكه‌كانی روسی یان سوری ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای ئیدلب له ژێر كۆنترۆڵی گرووپه ئیسلامییه‌كان دایه، كه گرنگترینیان به‌ره‌ی نوسره‌یه لقی ئه‌لقاعیده له سوریا.
بۆردمانی ئیدلب هاوكاته له‌گه‌ڵ سێیه‌م رۆژی ئاگربه‌ستی 72 كاتژمێری كه حكوومه‌تی سوریا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاندووه و ئۆپۆزسیۆنیش ره‌زامه‌ندیی پیشانداوه.