له سلێمانى هێزه ئه‌منييه‌كان بڵاوه به خۆپيشانده‌ران و رێگرى له رووماڵى كوردستان 24 ده‌كه‌ن
هێزه ئه‌منييه‌كان به زه‌بر هه‌وڵى بڵاوه‌پێكردنى خۆپيشاندانى پشكدارانى پرۆژه‌ى چاڤى لاندى گه‌شتيارى ده‌كه‌ن
K24 – سلێمانى:
هێزه ئه‌منييه‌كان به زه‌بر هه‌وڵى بڵاوه‌پێكردنى خۆپيشاندانى پشكدارانى پرۆژه‌ى چاڤى لاندى گه‌شتيارى ده‌كه‌ن و وێڕاى رێگرى له رووماڵى كوردستان 24، به گوێره‌ى گوته‌ى شاهێدحاڵه‌كانيش هێزه ئه‌منييه‌كان په‌لامارى دوو كه‌ناڵى راگه‌ياندنيان داوه.
ئه‌مڕۆ ده‌يان هاووڵاتى خه‌ڵكى سلێمانى له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌ى چاڤى لاندى گه‌شتيارى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى داواى پشكى خۆيان له قازانجى پڕۆژه‌كه‌يان بكه‌ن، به‌و پێيه‌ى ئه‌وانيش پشكيان له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌يه و پاره‌يان داوه‌ته خاوه‌نى پرۆژه‌كه.
مونير سه‌ليم، په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى سلێمانى رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان ئاگاداريان كردووه‌ته‌وه كه نابێت رووماڵى ئه‌و خۆپيشاندانه بكات.

هيوا، يه‌كێك له خۆپيشانده‌رانه و به به‌هاى 60 مليۆن دينار پشكى له پڕۆژه‌ى چاڤى لاند هه‌يه و له لێدوانيدا بۆ كوردستان 24 گوتى: ئه‌مه مافى 10 هه‌زار هاووڵاتييه، پێويسته داواكارى گشتيى چاوه‌ڕێى سكاڵاى كه‌س نه‌كات و خۆى بێته سه‌ر خه‌ت و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بكات.
ئه‌و خاوه‌ن پشكه پرسيارى ئه‌وه‌شيكرد، په‌رله‌مانتاران به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و به (ده‌م قه‌ره‌باڵغ) وه‌سفيكردن بۆچى قسه ناكه‌ن، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد لێيان توڕه نه‌بێت و خزم و دۆستايه‌تيان له‌گه‌ڵ سروه عه‌بدولواحيد هه‌يه و نايانه‌وێت بێ به‌ش بن له چاوپێكه‌وتنى كه‌ناڵه‌كه‌ى شاسوار.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆچى سۆران عومه‌ر، عيزه‌ت سابير، ئومێد خۆشناو، عه‌لى حه‌مه ساڵح بێده‌نگن و له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه هيچ ناڵێن.
ئه‌و خاوه‌ن پشكه، گوتيشى: هێزه ئه‌منييه‌كان كامێراى كه‌ناڵى په‌ياميان شكاندووه و تيمه‌كه‌يان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون و هاوكات تيمى رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى زاگرۆسيشيان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، (تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌م زانياريانه پشتڕاستنه‌كراونه‌ته‌وه).
هيوا، كه هاوكات مامۆستايه روونيكرده‌وه، له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا ته‌نيا نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن دينار قازانجى وه‌رگرتووه، وه‌ك خۆى گوتى: ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكى ديكه‌ى كردبا ئێستا دوو هێنده‌ى سه‌رمايه‌كه‌ى قازانجى كردبوو.

پارێزه‌رى خاوه‌ن پشكه‌كان، دانا محه‌ممه‌د ته‌قى له لێدوانيدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، هه‌موو هه‌ينييه‌ك گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و داواى مافى ئه‌و هاووڵاتيانه ده‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، كه‌يسى موه‌كيله‌كانى ياساييه و پێويسته لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان وه‌ڵاميان هه‌بێت.