به‌ وێنه‌.. خۆپيشاندانى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند

هێزه‌ ئه‌منييه‌كان به‌ زه‌بر هه‌وڵى بڵاوه‌پێكردنى خۆپيشانده‌رانيان دا.

K24 – سلێمانى:

ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتييانه‌ى پشكيان له‌ چاڤى لاند كڕيوه‌ و ماوه‌ى چوار ساڵه‌ هيچ قازانجێكيان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ به‌رده‌م چاڤى لاند خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.

هێزه‌ ئه‌منييه‌كان به‌ زه‌بر هه‌وڵى بڵاوه‌پێكردنى خۆپيشانده‌رانيان دا.

هه‌روه‌ها رێگريان له‌ رووماڵى كوردستان 24 و كه‌ناڵى په‌يام و زاگرۆس تى ڤييان دا.

مونير سه‌ليم، په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ شارى سلێمانى رايگه‌ياند، هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ئاگاداريان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت رووماڵى ئه‌و خۆپيشاندانه‌ بكات.