سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان "به توندی ئیدانه‌ی" هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌وانان ده‌كات
ئه‌ركی میدیا گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه و پێویست ناكات رێگریان لێبكرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات و بڕیارده‌ری لێژنه‌ی داكۆكیش تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌ركی میدیا گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه و پێویست ناكات هێرشیان بكرێته سه‌ر و رێگری له كاره‌كانییان بكرێت.
جه‌مال حوسێن بڕیارده‌ی لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان رایگه‌یاند، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له سلێمانی و گوتیشی: "پێشێلكاری به رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان، پێشیلكردنی راسته‌وخۆی یاسای رۆژنامه‌گه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان".
جه‌مال حوسێن راشیگه‌یاند، پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه بزانن، هێرشكردنه سه‌ر تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كان، راستهوخهۆ زیان به ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ندین رێكخراوی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، له راپۆرتهكانییان ئاماژه به‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن، به مه‌به‌ستی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاندی گه‌شتیاری له سلێمانی، روو ده‌كه‌نه شوێنه‌كه، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێیان ده‌درێت و رێگری له ئه‌نجامدانی كاره‌كانییان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، پۆلیس هێرشی كردووه‌ته سه‌ر تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و لێانداوه و ته‌نانه‌ت كامێراكه‌شیان شكێندراوه و رێگری له كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسیش كراوه خۆپیشاندانه‌كه رووماڵ بكه‌ن .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانی كوردستان 24ی كراوه و رێگه‌یان پێنه‌دراوه، رووماڵی ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كه بكرێت، كه خۆپیشانده‌ران بۆ داواكردنی مافه‌كانییان له‌به‌رده‌م شاری گه‌شتیاری چاڤی لاند له سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكردبوو.