لوما ئه‌لموسه‌وی: هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێن كوالیتییان به‌رزه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێن به‌رهه‌می باشن و كوالیتییان به‌رزه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، لوما هاشم ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێن، به‌رهه‌می باشن و كوالیتییان به‌رزه.
هه‌وره‌ها لوما ئه‌لموسه‌وی، ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پێشنیازمان بۆ زیادكردنی ژماره‌ی مادده خۆراكییه‌كان بۆ سه‌به‌ته‌ی خۆراك پێشكه‌شكردووه و هه‌ر كاتێك په‌سه‌ندكران، وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه جێبه‌جێده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق گوتی، "بازاڕی عێراق و وڵاته‌كه‌مان پێویستیی به هه‌موو به‌رهه‌مێكی نیشتمانی هه‌یه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێن، هه‌موویان به‌رهه‌می زۆر باش و كوالیتی به‌رزن، له‌وانه‌یه له هه‌ندێك رووه‌وه پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت به تایبه‌تمه‌ندی عێراقی و پشكنینی عێراقی".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر به‌رهه‌مێكیش له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانی عێراق بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین.