عێراق و ئێران باسی به‌ره‌و پێشبردنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان دەکەن
وه‌زیری به‌رگری عێراق لە تارانە
K24 - هەولێر
له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری به‌رگری ئێران، وه‌زیری به‌رگری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێك سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەسەر پرسە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا دەکەن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، (26ی شوباتی 2023) وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: سابت محه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری به‌رگری عێراق، رۆژی شەممە له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی عه‌مید محه‌مه‌د ره‌زا ئاشتیانی، وه‌زیری به‌رگری ئێران به یاوه‌ری شاندێك، گه‌یشته كۆماری ئیسلامی ئێران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاره ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق دوو رۆژ بخایه‌نێت، هه‌روه‌ها لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت به‌ره‌و پێشبردنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان.