سێڵینا گۆمێز: خۆزگە وەکو بێلا حەدید جوانبام
K24 - هەولێر:
ئەستێرەی میوزیکی ئەمریکی سەرسامی خۆی بۆ نمایشکاری جلوبەرگ بێلا حەدید دەربڕی و باسی خۆشەویستە هاوبەشەکەیان The Weeknd دەکات.
سێلینا گۆمێز لە زنجیرە ستۆرییەکی ئینستگرام باسی پەیوەندی خۆی و بێلا حەدیدی کرد، کەماوەی چەند ساڵێکە کێشەی گەورەیان هەبووە، هەردووکیان ژوانیان لەگەڵ گۆرانیبێژی بەناوبانگ ویکند گرتووە، سێلینا دەڵێت "راستە كێشەمان هەبووە، بەڵام ئێستا هەست دەکەم کە جوانییەکەی حەدید وەسف ناکرێت و خۆزگە بەقەد ئەو جوانبام"

دواتر لە تیکتۆکەکەی خۆی سێلینا بە ناونیشانی ئەوەی خۆزگە وەکو بێلا حەدید جوانبام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، زۆرێک لە هەوادارانی هەردوو کەسایەتی دەڵێن ئەمە ئاماژەیە بۆ چاکبوونەوەی پەیوەندی نێوانیان، دەستپێشخەرییەکە لەلایەن سێلیناوە کراوە.

لە 2019 سێلینا و بێلا حەدید لە ئینستگرام یەکتریان ئەنفۆڵۆ کرد، دواتر یەکتریان فۆڵۆکردەوە و ئێستا پێدەچێت پەیوەندییان چاک بوبێتەوە
View this post on Instagram