سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
تیرۆریستان دوژمنی هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی به‌له‌د ده‌كات، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیگ مه‌زاری سه‌ید محه‌مه‌د كوڕی ئیمامی هادی، ده‌یان هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، په‌لاماردانی شوێنه پیرۆزه‌كان، ئه‌وپه‌ڕی لاوازی و به‌دڕه‌وشی تیرۆریستانی دوژمنی خوا و مرۆڤایه‌تییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، تیرۆریستان دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن و كوردستان خۆی یه‌كێكه له قوربانییانی ده‌ستی تیرۆر، بۆیه هاوخه‌می قوربانییانی سه‌رجه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی عێراقه و به هه‌موو توانایه‌ك له دژی تیرۆریستان شه‌ڕ ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر مەزاری سەید محەمەد كوڕی ئیمامی هادی دەكات
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 8ـی 7ـی 2016 لە ئەنجامی پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستان بۆ سەر مەزاری سەید محەمەد كوڕی ئیمامی هادی (د. خ) لە قەزای بەلەد دەیان هاووڵاتیی شەهید و بریندار بوون.
لێرەدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە تیرۆریستیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. لەهەمانكاتدا زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر مەزاری سەید محەمەد كوڕی ئیمامی هادی و شەهیدكردنی هاووڵاتیان دەكەین. پەلاماردانی شوێن و مەزارگە پیرۆزەكان و تەقاندنەوەیان نیشانەی ئەوپەڕی بەدڕەوشتیی تیرۆریستانی دوژمنی خودا و مرۆڤایەتییە.
تیرۆریستان دوژمنی هاوبەشی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانن و هەر لەو سۆنگەیشەوە گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆریستان بووە هاوسۆز و هاوخەمی قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكانی شارەكانی عێراقە. هەرێمی كوردستان بەهەموو توانایەك لە شەڕی تیرۆریستان‌دا هەماهەنگ و پشتیوانی حكوومەتی عێراقی دەبێت و لەم شەڕەدا هەردوولا لە یەك سەنگەری هاوبەشدان.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
8ـی 7ـی 2016