حەوت پەرلەمانتار دەستلەکار دەکێشنەوە
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر
لە سەرەتای مانگی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان و داواكاری دهستلهكار كێشانهوهی حەوت پەرلەمانتار دەدرێت.
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 1/3/2023، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ئەنجام دەدات.
گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان و داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخرێتە دەنگدانەوە کە بریتین لە:شێركۆ جەودەت، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا، ئیسماعیل عەلی، سەرچنار ئەحمەد، هەڵز ئەحمەد، عەلی حەمە ساڵح و کازم فاروق".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتەیەکی تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن دەخوێنێتەوە و دواتر سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان وتەیەک پێشکەش دەکەن.
بهرنامهی كاری دانیشتنی پەرلەمان:
بهپێی حوكمی ماددهی (5) و بڕگهی (یهكهم) له ماددهی (16) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (18) و بڕگهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم و چوارهم و پێنجهم) له ماددهی (20) و ماددهكانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق، دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان له كاتژمێر (11)ی پێش نیوهرۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكهوتی 1/3/2023 بهم شێوهیه بێت:
یهكهم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووهم: كردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (3) سێ خولەك زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
2. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی گزی زانستی).
3. پێشنیازە یاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).
4. پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
5. پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، بهپێی حــوكمی مــاددهكانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساكە.
2. یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (42)ی یاساكە.
3. یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)ی یاساكە.
حەوتەم: دهنگدان لهسهر داواكاری دهست له كار كێشانهوهی ئەم ئهندام پهرلهمانانەی لە خوارەوە ناویان هاتوو لە ئەندامیەتی پەرلەمان، بهپێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له بڕگهی دووهمی ماددهی (25) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
1. شێركۆ جودت مصطفی
2. ابوبكر عبدالله سعید
3. اسماعیل علی طه.
4. سەرچنار احمد محمود.
5. هلز احمد محمد حسن.
6. علی حمەصالح طه.
7. كاظم فاروق نامق.