پۆلیسی هەولێر: 70 سواڵکەر لەناو شاری هەولێر دەستگیرکران

دەرۆزەکەرە دەستگیرکراوەکان
دەرۆزەکەرە دەستگیرکراوەکان

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی 70 دەرۆزەکەر (سواڵکەر)ـی لەناو شاری هەولێر راگەیاند، کە ببوونە مایەی بێزای هاووڵاتیان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا کە ماوەی هەفتەیەکی خایاندووە، 70 سواڵکەریان دەستگیركردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دەرۆزەکەرەکان لە چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.

ئاماژە بەوەشدرا، سەرجەم دەرۆزەکەرەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 390 لە یاسای سزادان راگیران.