ساڵانه چه‌ند جارێك ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی ده‌كرێت
پارتی داوا ده‌كات ته‌قه‌كه‌ره‌كان ڕاده‌ستی دادگا بكرێن

K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سنوری پارێزگای سلێمانی (پایته‌ختی ڕۆشنبیری) و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه (پایته‌ختی ئاشتی) نزیكه‌ی "30" جار ته‌قه‌ی لێكراوه.
به پێی ئامارێك كه زانیاری ووردی له‌سه‌ر كات و به‌رواری ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له "21/5/2012 هه‌تا 5/7/2016 له‌و سنورانه له خۆ گرتووه، ده‌رده‌كه‌وێت ساڵانه چه‌ند جارێك و له چه‌ند ناوچه و بارگایه‌كی ئه‌و حزبه له سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هێرشی چه‌كداری دژ به پارتی ئه‌نجام دراوه و ته‌قه له باره‌گاكانیان كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژ پارتی دیموكراتی كوردستان، له دوایین ڕاگه‌یه‌نراوی په‌یوه‌ست به‌و بارودۆخه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی له سنوری سلێمانی، خه‌ریكه حاڵه‌ت تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌بێته دیارده، بۆیه پارتی ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه به به‌رپرس ده‌زانێت له پاراستنی ژیانی كادیره‌كانی پارتی و سه‌لامه‌تی باره‌گاكانیان.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی داوایكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه بدرێنه دادگا، و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش بكات و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی له پشت ته‌قه‌كه‌ره‌كانن، ڕایگه‌یاند بوو" كه‌سانێكی له خۆیان گێره‌شێوێنتر له پشت ئه‌و كارانه‌یه.
له دواین هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی له شه‌وی 5/7/2016، ته‌قه له باره‌گای ئه‌و حزبه كرا‌و له ئاكامدا پاسه‌وانێكی باره‌گاكه‌ش بریندار بوو.
ئاماری تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی ( پایتەختی رۆشنبیری ) و هەڵەبجە ( پایتەختی ئاشتی )
لە 21-5-2012 ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پەترۆڵ کە 4 کەسی تێدابووە تەقەی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کردووە لە سلێمانی.
لە 19-6-2012 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی.
لە 19-8-2015 بە تاکسی تەقە لە بارەگای پارتی کراوە لە سلێمانی.
لە 22-9-2012 کیایەکی رەش تەقەی کردووە.
لە 23-9-2012 ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ تەقەی کردوە.
لە 2-11-2012 ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو.
لە 8-2-2013 بەلاندکرۆزێکی سپی، 4 چەکداری تێدابووە گوله نراوە بە سەرکردایەتی پارتیەوە لە سلێمانی.
لە 11-2-2013 بە سدریکێکی سەوز بارەگاکەی پارتی لە سلێمانی کراوەتە ئامانج.
لە 7-5-2013 دیسان تەقە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کراوە.
لە 19-5-2013 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لولەی تفەنگی کردووەتە بارەگای پارتی لە سلێمانی.
لە 1-6-2013 سێ جار و لە سێ کاتی جیاوازدا تەقە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لقی21ی پارتی کراوە لە سلێمانی.
لە 18-6-2013 ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤەلۆن ، سپی تەقەی کردووە.
لە 12-7-2013 و 12-8-ی هەمان ساڵدا چەند کەسێکی نەناسراو بارەگای سەرکردایەتی پارتیان کردووەتە ئامانج.
لە 28-9-2013 دوو کەس بە ناوەکانی (ت.ل.م) و (س.م.ن) بە ئۆتۆمبێلی ئۆپترا تەقەیان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لقی21ی پارتی کرد و دەستگیر کراون و رادەستی پۆلیس کران، یەکێک لە تەقەکەرەکان ناسنامەی یەکێتی پێبووە، بەڵام دوایی ئازادکراون بێ ئەوەی ببرێنە بەردەم دادگا.
لە 7-11-2013 ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ، سپی تەقەی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کرد.
لە 18-1-2014 ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سێ کەسی بە ناوەکانی (ک.ف.ک) ، (ش، ئـ) و (ر . پ) تێدابووە و تەقەیان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کردووە، پۆلیسی یەکێتی و پۆلیسی هاتووچۆ و فەرمانبەرێک بوون - دوای دەستگیرکردنیان رادەستی پۆلیس کراون و دواتر ئازادکراون.
لە 6-6-2014 ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئەڤیۆ، 2 کەسی تێدابووە بە ناوەکانی (ئـ.م و هـ.م) کە پێشمەرگە و خوێندکاربوون، تەقەیان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی کرد.
لە 7-2-2015 هەروەها 7-3-2015 تەقە لە هەمان بارەگای پارتی کراوە ، کە کیایەکی سۆرینتۆ، تەقەی کردووە.
لە 10-4-2015 دوو کەس بە دوو ئۆتۆمبێل تەقەیان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کردووە و دواتر پاسەوانەکان دەستگیریان کردوون، دوای رادەستکردنیان بە پۆلیس ئازاد کراون.
لە 18-8-2015 تەقە لە لقی19-ی پارتی لە چەمچەماڵ کرا، هەمان شەو تەقە لە مەکتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی ناوچەی چەمچەماڵی پارتی کرا.
لە 17-5-2016 تەقە لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی کراوە.
5-7-2016 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا رەش، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کردە ئامانج و پاسەوانێک بریندارە.