ته‌رمی زیاتر له 200 كۆچبه‌ر له ژێر ئاو ده‌رهێنرا
ته‌نیا 28 كه‌س رزگارییان ببوو
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند 217 ته‌رمییان له ژێر ئاو ده‌رهێناوه كه پاش نقوومبوونی كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ئاداری 2015 بێ سه‌روشوێن ببوون.
تیمێكی 150 كه‌سی له هێزی ده‌ریایی ئیتاڵیا، به‌شی ئاگركوژینه‌وه، خاچی سوور و تیمه‌كانی پزیشكی ئیتاڵیا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ببوون، كه تا ئێستا ته‌رمی 217 كۆچبه‌ریان ده‌رهێناوه.
به‌پرسانی ئیتاڵیا پێشتر رایانگه‌یاندبوو ته‌نیا 28 كه‌س له مردن رزگار ببوون، كه به یه‌كێ له خوێناوترین رووداو له قه‌یرانی كۆچبه‌ران ئه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیان مه‌تیۆ رێنزی رایگه‌یاند كه‌شتییه‌كه 700 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو كه له لیبیاوه ده‌هات و له ده‌ریای ناوه‌ڕاست نقووم ببوو.
رێنزی له به‌یاننامه‌یكدا له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: "كه‌شتییه‌كه له داستان، ده‌موچاو، خه‌ڵك پێكهاتووه، نه‌ك ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له ته‌رم."
پارچه تێكشاوه‌كانی كه‌شتییه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئاو ده‌رهێنرا.





