بەریتانیا پێداگریی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکاتەوە

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  لۆرد ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقیا
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لۆرد ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقیا

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، پێداگریی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکاتەوە.

ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 1ـی ئادار / مارسی 2023)، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا کرد.

لە کۆبوونەوەیه‌كدا دۆخی ئەمنی ناوچەکە و چالاکییەکانی داعش تاووتوێکرا، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکرد بەریتانیا بەردەوامبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش.

لای خۆیەوە لۆرد ئەحمەد،  وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی هەرێمێکی بەهێز و سەقامگیر دەکات.

سەبارەت بە رێککەوتنامەی شنگال، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت بە زووترین کات ئەو رێککەوتنامەیە وەکو خۆی جێبەجێبکرێت.