ئه‌مه‌ریكا به‌بڕی زیاتر له 600 ملیۆن دۆلار ته‌قه‌مه‌نی ده‌فرۆشێته تایوان
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، واشنتن ره‌زه‌امه‌ندی ده‌ربڕیووه، بۆ فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و فڕۆكه‌ی ئێف 16، به بڕی 619 ملیۆن دۆلار به تایوان.
گرێبه‌سته‌كه بریتیه له 100 مووشه‌كی دژه راداری خێرا له جۆری AGM-88B "HARM" و هه‌روه‌ها 200 مووشه‌كی پێشكه‌وتووی ئاسمانی له جۆری AIM-120C-8، و مووشه‌كی راهێنانكردنی ساخته.
رۆژی چوارشه‌ممه، پێنتاگۆن، رایگه‌یاندووه، فرۆشتنی ئه‌م چه‌كانه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای تایوان بۆ به‌رگریكردنی ئاسمانی خۆی و ئاسایشی ناوچه‌كه.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، راگەیاندنی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان، له دوای ئه‌و گرژییە گەورەیەی نێوان واشنتن و پەکین بووە، بەتایبەتی لەسەر تایوان کە چین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.
حکومەتی تایوان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە یەکەمین رێککەوتنی چەک، کە ئەمساڵ لەلایەن ئەمەریکاوە راگەیەندرا، هەروەها نۆیەمین رێککەوتنە لە سەردەمی جۆو بایدن.