چه‌كدارانی داعش له بیابانه‌كان ده‌كوژرێن و سڤیله‌كان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌سوتێن
هێزه عێراقییه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و سڤیله‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام بۆ ناپارێزرێ
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌یه‌كه هێزه عێراقییه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و چه‌ندین شارۆچكه و شاره‌دێ و گوندیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كردووه.
ئۆپراسیۆنی فه‌لوجه به یه‌كێك له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان داده‌نرێت، كه له‌وه‌ته‌ی داعش ناوچه‌كانی عێراقی داگیركردووه، سوپای عێراق و هێزه ئه‌منی و میلیشیا شیعیه‌كان توانیبێتیان به‌و ڕاده‌یه سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ست بهێنن.

ئۆپراسیۆنی باكوری تكریت و باشوری موسڵ، دیسان پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كانی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ده‌رخست، كه خه‌ریكه له بری ڕاكردن له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش وه‌ك سه‌ره‌تایی هاتنیان بۆ موسڵ و تكریت و ده‌وروبه‌ری، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك داعش ده‌ركراوه و ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌ی سه‌ربازی كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه و داعش ڕاونراوون.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به‌غدا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌وه‌ی بتوانێت هاوشانی پێشڕه‌وی هێزه سه‌ربازییه‌كانی، شه‌قام و شاره‌كانی عێراق بپارێزیت و به دوورخستنه‌وه‌ی داعش، هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له هێرش و په‌لاماری ئه‌و ڕێكخراوه بپارێزێت.

سوتان و پارچه پارچه بوونی خه‌ڵكی سڤیل له‌سه‌ر شه‌قام و ناو ماڵ و دووكان و بازاڕه‌كان،به هۆی كرده‌وه خۆكوژییه‌كانی داعش، كه خوێناویترینیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده و دواترینیان هێرشی خۆكوژی سه‌ر مه‌زارگای" سه‌ید محه‌مه‌د" بوو له شارۆچكه‌ی "به‌له‌د" دۆسییه‌ی ئه‌منی و توانایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقی خستووه‌ته ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌وه و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته هێنده‌ی دیكه متمانه‌یان به‌و دامه‌زراوانه لاواز بووه.
.jpg)
كۆنترۆڵكردنی فه‌لوجه و سوتاندن و تێكشكاندنی سه‌دان تۆمبێلی داعش له عامرییه‌ی فه‌لوجه و ده‌ستگیركردن و كوشتنی هه‌زاران چه‌كداری داعش، نه‌یتوانی ڕێگه له قه‌سابخانه‌كه‌ی كه‌ڕاده بگرێت، كه ژن و پیر و منداڵ و گه‌نجی به‌غدای كرده ڕه‌ژوو.
به‌غدا به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌كانی نه‌یتوانی بۆ چه‌ند ڕۆژێك شه‌قامه‌كانی به‌غدا پڕ بكات له ده‌نگی ده‌هۆڵ و زووڕنا و كه‌یف و خۆشی، به پێچه‌وانه‌وه به‌غدا كرایه پرسهخانهیهكی گه‌وره و داعش ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له ده‌ستی دابوو، له‌هه‌مبه‌ر سڤیله‌كان تۆڵه‌ی كرده‌وه و ئاهه‌نگی شه‌قامه‌كانی بۆ قیژه و هاواری دایكانی جگه‌ر سوتاو و ڕۆڵه پارچه پارچه بوو و زارۆكی ههڵكڕوزاو گۆڕی.
.jpg)
له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداشدا، وه‌ڵامێكی پێویست بۆ شین و ڕۆڕۆی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نه‌بیسترا، جگه له هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كتر تۆمه‌تباركردن له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆدا، تا سه‌ره‌نجام به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرێك كۆتاییهات، كه ده‌بوو ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕێگه به‌و كاره‌ساتانه بگرێت، كه سڤیله‌كان ده‌سوتێنێت.

وێنه تراژیدییه‌كانی قوربانیانی كه‌ڕاده بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له به‌رچاوان ووننابن، ئه‌وانه‌ی بۆ پیاسه‌یه‌كی شه‌وانه، یان كرینی مه‌مه‌ی شیری منداڵێك، یان خواردنی له‌فه‌ی سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌كی ئه‌و گوزه‌ره ڕۆشتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش، وه‌ڵامی بۆ ئه‌و كچ و دایكه ڕهشپۆشانه نییه كه له‌ته‌نیشت په‌ڵه خوێنێكی سوتاو به دیار مۆمێكه‌وه ده‌سوتێن و هیچ شوێنه‌وارێك له كوڕ و منداڵ و براو خوشكه‌كانیان نه‌ماوه.
.jpg)
نزیكه‌ی "300" كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا كوژران و زیاتر له "200" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون،به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك پاشتر هێرشی سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی شیعه‌كان له شارۆچكه‌ی "به‌له‌د" و كوژران و بریندار بوونی زیاتر له "100" كه‌سی دیكه كه سه‌ردانی ئه‌و مه‌زارگه‌یان كردبوو، بوونه ئامانجی كرده‌ی خۆكوژی تیرۆریستان، برینی عێراقییه‌كانی كولانده‌وه و لاپه‌ڕه‌كانی دۆسیه‌ی شێواوی ئه‌منی وڵاتی جارێكی دیكه هه‌ڵدایه‌وه، كه له‌دوای زیاتر له "13" ساڵ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تیرۆر، ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیووه بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی پر بكاته‌وه و ئه‌زموون له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و به‌رنگاری تیرۆر وه‌ربگرێت وتهكتیكهكانی تیرۆریستان بزانێ و ئه‌زمون له‌و "13" ساڵه وه‌ربگرێت، كه تیرۆر شێواز نه‌ما بۆ كوشتن و ته‌قینه‌وه په‌یڕه‌وی لینهكات.
.jpg)
دۆسیه‌ی ئه‌منی و دۆخی سیاسی عێراق و دڕنده‌یی تیرۆر، له‌وانه‌یه فرمێسكی زیاتر له چاوان بڕژێنن و خوێنی زیاتر بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه له بازنه‌یه‌كی داخراوی بێ چاره‌سه‌ردا، قوربانییه‌كان زیاتر ده‌كات و ئه‌وكات ڕووداوه‌كه‌ی "كه‌ڕاده"ش هیچ ئه‌زمونێكی دیكه ناخاته سه‌ر توانایی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، جگه له‌وه‌ی ده‌بنه قوربانی پێشوتر و قوربانیگهلێكی دیكه وێنه‌ی ئه‌مان كال ده‌كاته‌وه و خوینی سه‌ر شه‌قامه‌كان تۆختر ده‌كاته‌وه.
.jpg)