نرخی نەوت دابەزی
گه‌یشته كه‌مترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا
K24 - ھەولێر
دوایی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت، به‌ڵام ئاماره‌كانی هه‌لی كاری ئه‌مریكا و كه‌م بوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت جارێكی دیكه نرخی زێره ره‌شه‌كه‌ی دابه‌زاند و گه‌یشته كه‌مترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا.
له دوایی جێگیر بوونی بازاڕی كاری ئه‌مه‌ریكا و مه‌ترسی هێرش كردنه سه‌ر پاڵاوگه نه‌وتیه‌كانی هه‌ندێك له وڵاته به‌رهه‌م هێنهكانی نه‌وت جارێكی دیكه به‌های نه‌وت كه‌م بوویه‌وه.
له دوایین ئاڵۆگۆرییهكانی بازاڕی نه‌وت دا هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت گه‌یشته 46 دۆلار و 76 سه‌نت و هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی ته‌كساس بۆ 45 دۆلار و 41 سه‌نت داكه‌وت.
له‌دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو نرخی نه‌وت زیاتر 10% به‌های خۆی به‌ده‌ست هێنایه‌وه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ئه‌م مانگه‌وه دووباره رووی له دابه‌زین كردوەته‌وه.