تورکیا بە مانەوەی ئەسەد رازییە

لە دوای دەستبەكاربوونی بینالی یڵدرم توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاسایی دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایانکرد، تورکیا بە مانەوەی بەشار ئەسەد وەک سەرۆکی سووریا لە قۆناخی راگوزەری سیاسی رازییە، بەڵام بە مەرجێک ماوەکەی لە شەش مانگ تێنەپەڕێت.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکان ئاشکرایانکرد، تورکیا لە ترسی پاڵپشتی بەردەوامی مۆسکۆ و واشنتن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی دەکاتەوە، بەو پێیەی تورکیا پێی وایە بەشار ئەسەد بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی لە سووریا نادات.

لەدوای ئەوەی بینالی یڵدرم پۆستی سەرۆکایەتی حکوومەتی تورکیای وەرگرت، تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی ئاساییکردەوە و ئێستاش نەرمی لە بەرامبەر سووریا نواندووە.