ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌سه‌ر زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له واشنتن، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد، ده‌بێت هاوكارییه سه‌ربازی و ئابووری مرۆییه‌كانی بۆ كیێڤ زیاد بكرێت.
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رۆژی هەینی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له واشنتن كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌بێت هاوكارییه سه‌ربازی، ئابووری و مرۆییه‌كان بۆ كیێڤ زیاد بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێوسته تواناكانی رووسیا زیاتر سنووردار بكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌ردوولا تێڕوانینه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی جیهانی و بازرگانی به‌گشتی ئاڵوگۆڕكرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشه‌كانی سەربازی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022ـەوه، هاوکارییەکی زۆری دارایی و سەربازی لە وڵاتانی رۆژئاوا، بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا، بە ئۆکرانیا پێگه‌یشتووه.