له مێردین هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی
ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
K24- هه‌ولێر
له گوندی جهوازت له پارێزگای مێردین به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ژاندرمه‌ی تورك.
به پێی میدیاكانی توركیا، هه‌ر له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، ته‌قه له بنكه‌یه‌ی سه‌ربازی كرا، كه لایه‌كه‌وه شه‌ڕو پێكدادان بوو و له لایه‌كی تره‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رده‌وامبوو.
ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبۆلانس بۆ شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێكران كه پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س بوونه قوربان، هێرشه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه روویداوه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئین توركیا رایگه‌یاند سه‌ربازێك و هاوڵاتییه‌ك كوژران و یانزده سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه.
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی دیجله رایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س كوژران و برینداربوونه كه شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و سه‌ربازان روویداوه.
ئاژانسی دۆغان باس له كوژرانی سه‌ربازێك و برینداربوونی پێنجی دیكه له‌م هێرشه‌دا كردووه.