دواى هه‌شت مانگ له ناكۆكييهكانيان یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی رووسیا له توركیا نیشته‌وه
یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی رووسیا كه 189 گه‌شتیاری رووسی هه‌ڵگرتبوو له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌نتالیا لە تورکیا نیشته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای هه‌شت مانگ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی رووسیا كه 189 گه‌شتیاری رووسی هه‌ڵگرتبوو له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌نتالیا لە تورکیا نیشته‌وه.
له‌و ماوه‌يه‌دا ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌كانی توركیا هیچ گه‌شتیارێكی رووسی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی رووسیا به‌سه‌ر توركیای سه‌پاند به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له رێكکەوتی 24ى تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو چوونی گه‌شتیارانی رووسيا بۆ توركیا وه‌ستا، هه‌فته‌ی رابردووش توركیا به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له رووسیا كرد و ئێستاش گه‌شتیارانی رووسیا ده‌توانن سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.