هاووڵاتیانی لوبنان: ناتوانین خۆراك بۆ منداڵه‌كانمان دابین بكه‌ین
"ئەوە ئازارم ده‌دات"
K24 – هەولێر
قەیرانی دارایی تەنگی بە خەڵکی لوبنان هەڵچنیوە و بەشێک لە هاووڵاتییانی لوبنان دەڵێن، ناتوانن خۆراک بۆ منداڵەکان دابین بکەن.
ره‌بیع هاووڵاتییه‌كی لوبانییه، ده‌ڵێت: خۆراك زۆر ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بووه، ئه‌وه‌ی ئازاری من ده‌دات ئه‌وه‌یه كه چیتر ناتوانم خواردن بده‌مه منداڵه‌كانم، دایكێكی نه‌خۆش و هاوسه‌ر و سێ منداڵم هه‌یه، ته‌نانه‌ت ناتوانم ده‌رمان بكڕم، چونكه مووچه‌كان به‌شی نه‌خۆشخانه و ده‌رمان ناكه‌ن".
هاووڵاتییەکی دیکەی لوبنان بە ناوی میرای-ه و دایکی سێ منداڵە و دەڵێت: ماوه‌ی سێ ساڵه دۆخەکە زیاتر خراپ بووە، ژیانمان بە تەواوی گۆڕاوە، بەتایبەتی لە رووی خۆراکەوە، ئێمە كه‌م خه‌رجی ده‌كه‌ین هیچ شتێك ناكڕین ته‌نها شته بنه‌ڕه‌تیه‌كان نه‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا ژیانی منداڵەکانم لە قوتابخانە و ماڵەوە قەتیس بووە، وه‌كو جاران نە چێشتخانە و نە جل و بەرگی نوێ نییه، هەموو شتێکمان لە ژیانمان هەڵوەشاندووەتەوە، گرنگی به‌هیچ ناده‌م ته‌نها منداڵه‌كانم نه‌بێت.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە، خەڵکی لوبنان هەر یەکە و چیرۆکێکی نەهامەتی هەیە، ئیلیان، ژنێكی دووگیانه و ئاماژە بەوە دەکات: دڵنیا نیم داهاتی من و هاوسەرەکەم بەس بێت بۆ مانگی داهاتوو، چونكه منداڵه‌كه‌م له‌دایك ده‌بێت، هه‌روه‌ها لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو هێشتان مووچەکانمان بە دراوی نیشتمانییە.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لوبنان، لە بەرنامەکانی هاوکاری، سەرقاڵی دوو بەرنامەیە بۆ یارمەتیدانی هەژارترین خێزانەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخه ئابورییه سه‌خته‌ی لوبنان پێیدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەم دوو بەرنامەیە کارا کراون و خێراتر کاریان لەسەر کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی خێزانەکان بتوانن سوودیان لێ وەربگرن، ئه‌ویش، یەکەمیان بەرنامەی نیشتمانی بۆ هەژارترین خێزانەکانە کە ماوەی 11 ساڵە لە وەزارەتدا بوونی هەیە و تەنها 36 هەزار خێزان سودمەند بوون لێی، كه مانگانە بڕە پارەیەک بە دۆلاری ئەمەریکی بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان وەردەگرن، و ئەم بەرنامانە بە شێوەیەک داڕێژراون کە لە رێگەیەوە هاووڵاتیان بتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بکڕن.
سەبارەت بە بەرنامەی دووەم، کە لە مانگی یەکی ساڵی 2021 ده‌رچووه، ئه‌ویش پرۆگرامی “ئامان”ە، کە پەیوەست بوو بە پرۆگرامی کارتی داراییەوە، كه بانکی نێودەوڵەتی قەرزێک بۆ کارتەکە دابین ده‌كات.
لە ئێستادا 150 هەزار خێزانی هەژاری لوبنانی لێی سوودمەند دەبن لە پرۆگرامی “ئامان”، لە رێگەی گواستنەوەی مانگانە کە بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە دەگۆڕێت، (20 دۆلار بۆ هەر ئەندامێکی خێزان، و 25 دۆلار بۆ هەموو خێزانەکە تا 6 ئەندام تەنها)، ئامانج لێی گەیشتنە به 225,000. خێزان، واتە 906 هەزار تاکی خێزان.
توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانیاری، محەممەد شەمس، له لێدوانێكدا گوتی: لە کۆتایی ساڵی 2022، چینی دەوڵەمەند لە لوبنان لەسەدا 5 بووە، چینی ناوەڕاستیش گەیشتووەتە له‌سه‌دا 40، دوای ئەوە پێشتر لە سەدا 70 بووە چینی سەرووی هێڵی هەژاری لە سەدا 30 پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها چینی ژێر هێڵی هەژاری لەسەدا 25.
لوبنان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت، خه‌ڵك تووشی بێكاری كه‌مده‌رامه‌تیه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه رێژه‌ی خۆكوشتنیش به‌هۆی نه‌بوونی داراییه‌وه رووی له‌زیاد بوون كردووه له‌م وڵاته.