زیلێنسکی: ئەگەر رووسیا باخموت کۆنترۆڵ بکات رێگەی شارەکانی دیکەی بۆ دەکرێتەوە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر سوپای رووسیا شاری باخموت کۆنترۆڵ بکات ئەوا رێگەی شارەکانی دیکەی ئۆکرانیایان لەبەردەم واڵادەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا راشیگەیاند، ئەوان درک بەوە دەکەن ئەگەر رووسیا شاری باخموت کۆنترۆڵ بکات ئەوان تەنها لەو شارە نامێنێتەوە بەڵکو بەرەو کراماتۆسکیش پێشڕەوی دەکات و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی دۆنێتسک دەدات.

سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، سوپای ئۆکرانیا سوورە لەسەر بەرگریکردن لە باخموت و بەهیچ شێوەیەک ناکشێنەوە.

لە 24ـی شوباتی 2022 سوپای رووسیا هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا و لەو کاتەوە تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئەو وڵاتەدا بەردەوامە.